سەرۆکی یەکێتی پرسەنامەیەکی بەبۆنەی کۆچیدوایی شاباز شەھید سەرباز گڕاوی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٧٢
دەقی پرسەنامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی...
بەڕێزان خانەوادەی سەربەرزی شەھیدی فەرماندە سەرباز گڕاوی
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاکە (شاباز شەھید سەرباز گڕاوی)ـمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان