ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان بڵاویکردەوە، کتێبی "رێنووسی کورمانجی" لەلایەن دامەزراوەی زمانی کوردییەوە سێ ساڵ کاری تێداکراوە بە ئامانجی یەکخستنی رێزمان و پەیڕەوکردنی رێنوسێکی راست لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگەکاندا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کتێبەکە بەگوێرەی بنەماکانی رێنوسی زمان نوسراوەتەوە و لەسەرجەم دامەزراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و ناوەندەکانی توێژینەوە و نوسیندا وەک  زمانی ستانداردی کوردی کاری پێدەکرێت.

لە رۆژئاوای کوردستان زمانەکانی کوردی، عەرەبی و سریانی زمانی رەسمی ئیدارەی خۆسەرن و لە خوێندن و فەرمانگەکاندا کاریان پێدەکرێت.