داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە ١٥ ملیار دینارە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو دوو ملیار دینار كەمیكردووە.
ماڵپەری شەفافیەت كە چاودێری داهاتی نانەوتی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان دەكات بڵاویكردەوە، داهاتی ئەم هەفتەیە واتە لە ٢٦ی ١٠ەوە تا ئەمڕۆ، زیاتر لە ١٥ ملیار و ٢٤٥ ملیۆن دینار و ١٢٠ هەزار و ٩٤٨ دینار بووە كە ٩٣%ی نەختینە و ٧%ی چەك بووە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو ١٣.٣٦% واتە بەبڕی دوو ملیار دینار دابەزیوە، كە لەوهەفتەیەدا داهاتەكە زیاتر لە ١٧ ملیار دینار بووە.
بەپێی ماڵپەری شەفافیەت، داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، زیاتر لە ٧٧٨ ملیار و ٣١٧ ملیۆن دینار بووە و بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو زیاتر لە سەدا ٣٣ كەمیكردووە.
بەھۆی ھێوربونەوەی رەوشی رۆژھەڵاتی ناوەراست، نرخی نەوت دابەزینی گەورەی تۆمارکرد و زیاتر لە ٣ دۆلار دابەزی.
رۆژی دوو شەممە لەگەڵ کردنەوەی بازارەکانی ئاسیا نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ھەر بەرمیلێک نەوتی برێنت سێ دۆلار و ٤٥ سەنت دابەزی و بە ٧٢ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسیش سێ دۆلار ٣٦ سەنت دابەزی و گەیشتە ٦٨ دۆلار و ٤٢ سەنت.
چاودێرانی بازاری نەوت دەڵێن، ھۆکاری دابەزینی نرخی نەوت گەڕانەوەی جۆرێک لە سەقامگیرییە بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کەمبوونەوەی ئاڵۆزییەکان، لەدوای ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و نەکردنە ئامانجی دامەزراوە نەوتییەکان.
نرخی دینار بەرانبەر دۆلار لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و ١٠٠ دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا بۆ ١٥٠ ھەزار و ٧٠٠ دینار دابەزی.
بەھای دۆلار ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٥٠ ھەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە نرخی دوێنێ ھەزار دینار دابەزیوە.
بەھای دۆلار ماوەی نزیکەی ھەفتەیەکە لەدابەزین بەردەوامە.
بانکی ناوەندی عیراق رۆژی یەکشەممە، بڕی ٢٦٧ ملیۆن و ٥٠٩ ھەزار دۆلاری خستوەتە بازاڕەوە، لەو بڕە پارەیە ٦ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە، ئەوەی تری بەشێوەی حەواڵەبووە.
بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نرخی نەوت ناسەقامگیرە و بەراورد بە هەفتەی رابردووش بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی وزەی جیهان، بەراورد بە هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەرزبووەوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت هەشت سەنت بەرزبووە كە دەكات ٠.١١ ٪ و گەیشتە ٧٣ دۆلار و ١٤ سەنت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تكساسیش دە سەنت بەرزبووەوە كە دەكاتە٠.١٤٪ گەیشتە ٦٩.٣٢ دۆلار بۆ یەك بەرمیل.
میدیاكانی ئەمریكا هۆشكاری ناجێگیری و ناسەقامگیری نرخی نەوتیان بۆ شەڕۆ و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەڕاندووەتەوە لە نێوان ئیسرائیل و ئێران و حەماس و بزوتنەوەی حەماس و جەختیانكردووەتەوە، لەگەڵ هێوربوونەوەی رەوشەكە، نرخی نەوتیش زیاتر بەرزدەبێتەوە.
بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەو وڵاتە لە بڕیارێکدا بۆیەکەمجار لەدوای ٢٠٢٠ نرخی سودی بانکیی ٥٠ خاڵی سەرەکی کەمرایەوە، ئەو بڕیارەش کاریگەری لەسەر ئابووری جیھان دروست دەکات و بەھۆیەوە نرخی زێڕیش بەرزبوونەوەیەکی مێژوویی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە دوو ھەزار و ٥٩٦ دۆلار و پێنوێنی بۆرسە و بازاڕە داراییەکانی ئەمریکاش بەرزبوونەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بە کاریگەری ئەو بڕیارە بەھای دراوە سەرەکییەکان بەرامبەر دۆلار بەرزبوونەوەیان تۆمارکرد و بەھای پاوەن گەیشتە بەرزترین ئاست لەیەک ساڵی رابردوودا، بەشێوەیەک بەھای ١٠٠ پاوەن گەیشتە ١٣٢ دۆلاری ئەمریکی و بەھای ١٠٠ یۆرۆش نزیکبووەتەوە لە ١١٢ دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری ھەناردە و فرۆشتنی نەوتی لە مانگی ئازاردا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو مانگەدا لە رێگەی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ"وە، ١٠٠ ملیۆن و ٥٦٣ ھەزار و ٩٩٩ بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە، کە تێکڕا رۆژانە ٣ ملیۆن و ٢٤٤ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە کردووە.
راشیگەیاند، بە تێکڕا یەک بەرمیل نەوتیان بە ١١٠ دۆلار و ٩٠ سەنت فرۆشتووە، بەوەش کۆی گشتی داھاتی نەوت لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە ١١.٠٧ ملیار دۆلار، کە ئەوە بەرزترین ئاستی داھاتی نەوتە لە ساڵی ١٩٧٢وە، واتا لە ماوەی ٥٠ ساڵدا.
ئەم دابەزینە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو، بە کاریگەری کەمبوونەوەی نەوتی ستراتیژی عەمبارکراوی ئەمریکا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بە ڕێژەی ٤٪ بەرزببووەوە.
بەڵام شارەزایانی بازاڕی نەوت و وزە لە جیھاندا ڕایانگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت، پەیوەندی بە پلانەکەی ئەمریکا و ژاپۆن و ھندستانەوە ھەیە کە تا شەش مانگی تر ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی تر لە عەمباری ستراتیژی بۆ بازاڕی ناوخۆ بەکاردەھێنن.
ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرزیش بڵاویکردەوە: بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت، ئەمریکا ھەفتەی ڕابردوو ٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی عەمبارکراوی ستراتیژی بەکارھێناوە، و ئەگەریش ھەیە لە مانگی نیسان سعودیە ئاستی ھەناردەی نەوتی بۆ بازاڕەکانی جیھان زیاد بکات، بڕیاریشە ئەمڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە لێپرسراوانی ئۆپیک، بۆ دارشتنی سیاسەتی ھەناردەی نەوتی بۆ مانگی نیسان کۆببنەوە.
"گیتا گۆپیناس" جێگری یەکەمی بەڕێوەبەری سندوقی نێودەوڵەتی دراو ڕایگەیاند، ئەو ڕێکارە توندانەی بەرامبەر ڕووسیا گیراونەتەبەر لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە دەبێتە ھۆی دروست بوونی چەند بلۆکێکی دارایی تر لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا.
ئەم پێشھاتە لەگەڵ ئەو داوایەی ڕووسیا یەک دەگرێتەوە کەوا دەبێت سیستەمێکی نوێی جیھانی سەر ھەڵبدات و ئەمریکا تاکە جەمسەر نەبێت. بەڵکو جیھانێکی فرە جەمسەری بێت وەک پێش جەنگی دووەمی جیھانی. ھێزی سەرەکی ئەمریکا لە دۆلاردایە و بە لاواز بوونی دۆلار جەمسەری ئەمریکاش لاواز.