لە ئیستادا بەھای سەد دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٥٠٠ لیرەی تورکییە.
بڕیارە ئەمرۆش بانکی ناوەندی تورکیا بڕیاری نوێ لەبارەی نرخی سود دەدات.
بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ لیرەی تورکی لە ٠.٨٪ی بەھاکەی لە دەستداوە و نزمترین ئاستی تۆمار کردووە، کە چواردە لیرە بەرامبەر بە دۆلارێکی ئەمریکی ئاڵوگۆڕی پێوە کراوە.
بەپێی زانیارییەکان لیرەی تورکی لەم ساڵدا لە ٤٦٪ی بەھاکەی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە دەستداوە.
ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەڕێژەی ٢٪ بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و گەیشتە ٧١ دۆلار ٣٩ سەنت، کە ئەوەش لە دوای سەرھەڵدانی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن و مەترسییەکانی بە ھەڵکشانێکی باش ھەژمار دەکرێت.
لەگەڵ ئەوەی پێشتر لێکۆڵەران لە بانکی "ئەی ئێن زێت" رایانگەیاندبوو، کەمکردنەوەی کۆت و بەندەکانی کۆرۆنا ھاوکار دەبێت لەسەر زیادبوونی داواکاری لەسەر سوتەمەنی، ئاستێکی بەرزیشی تۆمارکرد، بەڵام دەرکەوتنی ئۆمیکرۆن ئەو پێشبینیانەی پێچەوانە کردوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی لە بازاڕی ناڕەسمی دراوی تاران بڵاوکراونەتەوە، ھەر دۆلارێکی ئەمریکی بە نزیکەی ٣٠ ھەزار و ٢٧٠ تمەن مامەڵەی پێوەکراوە، واتە ١٠٠ دۆلار گەیشتووەتە ٣ ملیۆن و ٢٧ ھەزار تمەن، شارەزایانی ئابوریش دەڵێن ھۆکارەکەی بۆ ناڕوونی داھاتووی دانوستانەکانی ڤیەننا دەگەڕێتەوە.
دیار نییە نرخی دۆلار لە بازاڕی ئێران تاچەندە بەرزدەبێتەوە، بەڵام تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو بەھای ھەر دۆلارێکی ئەمریکی بۆ ٣٢ ھەزار تمەن بەرزبووە و دواتر بانکی ناوەندیی ئێران بڕێکی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە و توانی لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بەھاکەی بۆ ٢١ ھەزار تمەن داببەزێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنەوەی بازاڕی وزەی تورکیا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ئێران زیاتر لە ٦.٦٧ ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی ھەناردەی تورکیا کردووە کە ئەو ڕێژەیە لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ٢.٩ ملیار مەتر سێجا بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵ کە ئێران ڕووبەڕووی کەمی غازی سروشتی بووەتەوە، ڕۆژانەی نزیکەی ٣٠ ملیۆن مەتر سێجا غازی سروشتی ھەناردەی تورکیا کردووە و پشکی ئێرانیش لە غازی ھاوردەی تورکیا زیاتر لە ٢٠٪ بووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، جەواد ئەوجی وەزیری نەوەتی ئێران ڕایگەیاندووە، لە زستانی ئەمساڵدا ئێران ڕۆژانە ڕووبەڕووی کەمی غازی سروشتی بە ڕێژەی ٢٠٠ ملیۆن مەتر سێجا دەبێتەوە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان سێ دۆلاری دیکە دابەزی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٧٠ سەنت ماماڵەی پێوەکرا، ئەمەش کەمترین نرخی نەوتە لە ٢٣ی ئابی ئەمساڵەوە تۆمار کرابێت.
ھۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی کۆرۆنا بە ناوی ئۆمیکرۆن و دەنگۆکان لە بارەی بازاڕی نەوت و ناکۆکیی نێوان وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم لە نوسراوێکدا بۆ پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە، کۆی گشتی کێڵگە نەوتییەکان لە ھەرێمی کوردستان ١٠ کێڵگەیە، لە ئێستاشدا کۆی بەرھەمھێنانی نەوت ڕۆژانە ٤٢٠ ھەزار بەرمیل نەوتە، ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکردبوو، بەرھەمھێنانی نەوت ٤٦٠ ھەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا.
جەختیشیکردووەتەوە، ١٠ کۆمپانیای جیھانی لە کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان کار دەکەن و ھیچ کێڵگەیەکیش لە بەرھەمھێنانی نەوت نەوەستاوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت دوو دۆلار بەرزبووەتەوە و گەیشتوەتە ٨٢ دۆلار، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس یەک دۆلار و ٨٠ سەنت بەرز بوەتەوە و گەیشتوەتە ٧٨ دۆلار و ٦٠ سەنت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاندووە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بریاریداوە نەوتی ئەمبارکراوی ستراتیژی ئەمریکا بە ھەماھەنگی لەگەڵ وڵاتانی تر کەم بکاتەوە ئەویش بە ئامانجی دابەزاندنی نرخەکەی لە بازارەکانی جیھاندا
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیھاندا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٥٨ سەنت دابەزینی تۆمارکردووە و بە ٨١ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، نرخی نەوتی تەکساسیش بۆ ٨٠ دۆلار و ٢١ سەنت دابەزی و ٠.٧٪ نرخەکەی کەمبوەتەوە.
شارەزایانی ئابوریش ھۆکاری کەمبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و بڕیارێکی ئیدارەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، کە دەیەوێت نەوتی یەدەگ بخاتە بازاڕەوە.
رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت ئۆپیکیش ھەفتەی رابردوو پێشبینییەکانیان بۆ داواکاری لەسەر نەوت بۆ چارەکی چوارەمی ئەمساڵ کەمکردوەتەوە.
مەھناز ھێمەتی بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی کوالیەتی کونتڕۆڵی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند، لە ئاداری ئەمساڵەوە تاوەکو ئەیلول، ٥٣ ھەزار و ٤٩٤ تۆن کاڵا لە سنورەکانی شاری مێھرانەوە ھەناردەی عێراق کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی ئەو کاڵایانەی ھەناردەکراون، کاشی و ئاسن و کەلوپەلی بیناسازی و پێداویستی ئۆتۆمبێل و مەوادی پلاستیکی بوون.