سۆران عومەر دەڵێت، "لەو روونکردنەوەی کە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردووەتەوە  ١٤٨ ملیارو ٦٧٩ ملیۆن دینار جیاوازی هەیە، ئەمە ژماردنی گوێز بووایە لە ملیۆنێکدا ١٠٠٠ دانەیان هەڵە بکردایە گرنگ نەبوو، بەڵام وتنی دوو ملیار دینار زیادەو ١٤٨ ملیار دینار کەمتر لەوەی هاتووە کارەسات و قوڕبەسەریە"

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک دەڵێت، وەزارەتی دارایی هەرێم لەکاتی پشووی رەسمی و لەیەکەم روونکردنەوەی ساڵی نوێدا بڵاویکردۆتەوە کە بەغدا بڕی ١٠ ترلیۆن و ٧٥٢ ملیارو ٥٨٢ ملیۆن دیناری بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی عیراق بەفەرمی رایگەیاند بڕی ١٠ ترلیۆن و ٩٠١ ملیارو ٢٦١ ملیۆن دیناری بۆ هەرێم ناردووە.

سۆران عومەر دەشڵێت، ١٤٨ ملیارو ٦٧٩ ملیۆن دینار جیاوازی هەیە و بەپێی روونکردنەوەکەی هەرێم ١٤٨ ملیار دینار کە بەغدا ناردویەتی دیار نیە، ئەمە جگە لەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم نووسیویەتی بۆ موچەی مانگی ١٠ نزیکەی ٢٣٩ ملیار دینار داهاتی ناوخۆ خراوەتە سەر موچە، لەکاتێکدا لەسەر نوسراوی فەرمی بەواژۆی وەزیری دارایی بڕی ٢٣٧ ملیار دینار خراوەتە سەر موچە، لێرەدا ٢ ملیار دینار جیاوازی هەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەکرا ئەمە ژماردنی گوێز بووایە لە ملیۆنێکدا ١٠٠٠ دانەیان هەڵە بکردایە گرنگ نەبوو، بەڵام وتنی دوو ملیار دینار زیادەو ١٤٨ ملیار دینار کەمتر لەوەی هاتووە کارەسات و قوڕبەسەریە.