نرخی بەنزین لە سلێمانی بەرزدەبێتەوە
کوردسات نیوز
١٠ی ئابی ٢٠٢١
لە ماوەی ڕابردوودا نرخی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
کوردسات نیوز
١٠ی ئابی ٢٠٢١
لە ماوەی ڕابردوودا نرخی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
ماوەی هەفتەیەکە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی چوار مانگی رابردووی، ئەمڕۆش لە یەکەم رۆژی کرانەوەی بازاڕە داراییەکاندا نرخەکەی لە بەرزیدا ماوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە یەکەم رۆژی کرانەوەی بازاڕە داراییەکاندا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 80 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە هەفتەی رابردوو نرخەکەی لە بەرزیدا ماوەتەوە.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس بەرانبەرە بە 77 دۆلار و ٩١ سەنت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەهەمان شێوەی برێنت نرخەکەی لە بەرزیدا ماوەتەوە.
هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و شارەزایانی ئابووریش هۆکارەکەی بۆ چەند بابەتێک دەگەڕێننەوە، لەوانەش ئەو شەپۆلە سەرمایەی ئەمریکای گرتووەتەوە و ئەوەش خواستی دەستڕاگەیشتن بە نەوتی زیاتر کردووە.
لەلایەکی دیکە ئەو سزایانەی کە دوو هەفتە بەر لە ئێستا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەسەر چەند کۆمپانیایەکی نەوتیی روسیادا سەپاندی هۆکارێکی دیکەن، کە بەهۆیەوە چین و هیندستان بەدوای جێگرەوەیەکی دیکەدا دەگەڕێن.
كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی رایگەیاند، لە سێ مانگی كۆتایی ٢٠٢٤دا رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بەرارود بە سێ مانگی پێشووتر كەمیكردووە.
كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی لە راگەیەنراوێكدا ئاماری نوێی بەرهەمهێنانی نەوتی كۆمپانیاكەی لە هەرێم بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە چارەكی چوارەمی ساڵی ٢٠٢٤دا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی كۆمپانیاكەیان لە هەرێم، رۆژانە ٧٤ هەزار و ١٦٣ بەرمیل نەوت بووە.
ئەوەش بەراورد بە چارەكی سێیەمی هەمان ساڵ بڕی زیاتر لە ١٠ هەزار بەرمیل نەوت كەمیكردووە، بەڵام بەراورد بە بە هەمان كاتی ساڵی ٢٠٢٣ نۆ هەزار بەرمیل زیادیكردووە.
راشیگەیاند، پشكی كۆمپانیاكەیان لەو بڕە نەوتەی كە رۆژانە بەرهەمهێنراوە ١٧ هەزار و ٤٢٤ بەرمیل نەوت بوو و بەرهەمە نەوتییەكانیان هەر لە ناوخۆی هەرێم فرۆشتووە، چونكە تاوەکو ئێستا بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی توركییەوە داخراوە.
لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٣ـەوە هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیراوە، سەرەڕای ئەنجامدانی چەندین گفتوگۆش بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، هێشتا دەستی پێ نەکردووەتەوە و حکومەتی هەرێمیش باس لەوەدەکات، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم زیانی ٢٢ ملیار دۆلاری لە هەرێم داوە.
ماوەی سێ رۆژە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی چوار مانگی رابردووی، ئەمڕۆش نرخەکەی زیاتر بەرزبووەوە و بۆ هەر بەرمیلێک دوو دۆلاری چووەتە سەر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس بەرانبەرە بە ٨٠ دۆلار، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەهەمان شێوەی برێنت نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەو رێژەیە بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، کە یەکێک لەوانە ئەو شەپۆلە سەرمایەیە کە ئەمریکای گرتووەتەوە و ئەوەش خواستی دەستڕاگەیشتن بە نەوتی زیاتر کردووە.
لەلایەکی دیکە ئەو سزایانەی کە هەینی رابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەسەر چەند کۆمپانیایەکی نەوتیی روسیادا سەپاندی هۆکارێکی دیکەن، کە بەهۆیەوە چین و هیندستان بەدوای جێگرەوەیەکی دیکەدا دەگەڕێن.
زیاتر لە ٧ ساڵە ئامادەکاری دەکرێت بۆ لابردنی سێ سفری سەر دراوی عێراقی،بەڵام بە ھۆی شەڕی داعش و بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا، دەفرەتی پێویست نەڕەخسا بانکی ناوەندی پلانەکەی جێبەجێ بکات.
لەوبارەیەوە (مەزھەر موحەمەد) راوێژکاری کاروباری دارایی و ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندی پلانی لابردنی سێ سفری سەر دیناری عێراقی داناوەو لە نزیکترین دەرفەتی گونجاودا دەیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
(مەزھەر موحەمەد) ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بوونی ئەو سێ سفرە لەسەر دراوی عێراقی بارگرانی ئابووری دروست کردووە و، لە نەوەدەکانی سەدەی رابردووەوە بووەتە گرفتی ھێزی شتکڕینی دیناری عێراقی.
راوێژکارە دارایی و ئابووریەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوو مەرجی سەرەکیشی خستەڕوو بۆ سەرکەوتنی ئەو ھەنگاوەی بانکی ناوەندی، ئەوانیش سەقامگیری سیاسی و جێگیری کۆی گشتی نرخەکانە..
جێی بیرھێنانەوەیە بانکی ناوەندی عێراق لە ٢٠١٤ پلانی لابردنی سێ سفری سەر دراوی عێراقی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوکات کرد، بەڵام بەھۆی پەلاماری داعش و داگیرکردنی شارە گەورەکانی وەک موسڵ و ئەنبار، پلانەکەی بانکی ناوەندی بۆ لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە.
دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ بانکی ناوەندی عێراق بەھای دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزاند بۆ ١٤٥٠ دینار.
لە بەیانیەوە بەھای دۆلار رووی لە دابەزین کردووەو ، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٤٨ ھەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.
دابەزینی بەھای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوو ھەر ١٠٠ دۆلارێکی ئەمریکی ١٥١ ھەزاری تێپەڕاند، لە بەرامبەردا بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا، ھەفتانە ٣٠٠ ھەزار دۆلار بۆ بانکەکان دابین بکات و، ھەرچی پشکی کۆمپانیاکانی ئالوێری دراویشە بەپێی ریزبەندی پۆلێنکراویان کە لە (ئەی و بی و سی) پێکھاتوون بڕی دۆلاری بەردەستیان بۆ زیادبکات .