بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەو وڵاتە لە بڕیارێکدا بۆیەکەمجار لەدوای ٢٠٢٠ نرخی سودی بانکیی ٥٠ خاڵی سەرەکی کەمرایەوە، ئەو بڕیارەش کاریگەری لەسەر ئابووری جیھان دروست دەکات و بەھۆیەوە نرخی زێڕیش بەرزبوونەوەیەکی مێژوویی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە دوو ھەزار و ٥٩٦ دۆلار و پێنوێنی بۆرسە و بازاڕە داراییەکانی ئەمریکاش بەرزبوونەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بە کاریگەری ئەو بڕیارە بەھای دراوە سەرەکییەکان بەرامبەر دۆلار بەرزبوونەوەیان تۆمارکرد و بەھای پاوەن گەیشتە بەرزترین ئاست لەیەک ساڵی رابردوودا، بەشێوەیەک بەھای ١٠٠ پاوەن گەیشتە ١٣٢ دۆلاری ئەمریکی و بەھای ١٠٠ یۆرۆش نزیکبووەتەوە لە ١١٢ دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری ھەناردە و فرۆشتنی نەوتی لە مانگی ئازاردا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو مانگەدا لە رێگەی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ"وە، ١٠٠ ملیۆن و ٥٦٣ ھەزار و ٩٩٩ بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە، کە تێکڕا رۆژانە ٣ ملیۆن و ٢٤٤ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە کردووە.
راشیگەیاند، بە تێکڕا یەک بەرمیل نەوتیان بە ١١٠ دۆلار و ٩٠ سەنت فرۆشتووە، بەوەش کۆی گشتی داھاتی نەوت لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە ١١.٠٧ ملیار دۆلار، کە ئەوە بەرزترین ئاستی داھاتی نەوتە لە ساڵی ١٩٧٢وە، واتا لە ماوەی ٥٠ ساڵدا.
ئەم دابەزینە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو، بە کاریگەری کەمبوونەوەی نەوتی ستراتیژی عەمبارکراوی ئەمریکا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بە ڕێژەی ٤٪ بەرزببووەوە.
بەڵام شارەزایانی بازاڕی نەوت و وزە لە جیھاندا ڕایانگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت، پەیوەندی بە پلانەکەی ئەمریکا و ژاپۆن و ھندستانەوە ھەیە کە تا شەش مانگی تر ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی تر لە عەمباری ستراتیژی بۆ بازاڕی ناوخۆ بەکاردەھێنن.
ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرزیش بڵاویکردەوە: بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت، ئەمریکا ھەفتەی ڕابردوو ٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی عەمبارکراوی ستراتیژی بەکارھێناوە، و ئەگەریش ھەیە لە مانگی نیسان سعودیە ئاستی ھەناردەی نەوتی بۆ بازاڕەکانی جیھان زیاد بکات، بڕیاریشە ئەمڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە لێپرسراوانی ئۆپیک، بۆ دارشتنی سیاسەتی ھەناردەی نەوتی بۆ مانگی نیسان کۆببنەوە.
"گیتا گۆپیناس" جێگری یەکەمی بەڕێوەبەری سندوقی نێودەوڵەتی دراو ڕایگەیاند، ئەو ڕێکارە توندانەی بەرامبەر ڕووسیا گیراونەتەبەر لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە دەبێتە ھۆی دروست بوونی چەند بلۆکێکی دارایی تر لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا.
ئەم پێشھاتە لەگەڵ ئەو داوایەی ڕووسیا یەک دەگرێتەوە کەوا دەبێت سیستەمێکی نوێی جیھانی سەر ھەڵبدات و ئەمریکا تاکە جەمسەر نەبێت. بەڵکو جیھانێکی فرە جەمسەری بێت وەک پێش جەنگی دووەمی جیھانی. ھێزی سەرەکی ئەمریکا لە دۆلاردایە و بە لاواز بوونی دۆلار جەمسەری ئەمریکاش لاواز.
بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی بازاڕی وزە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بەرزبۆوە بۆ ١٠٩ دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش گەیشتە ١٠٥ دۆلار.
پسۆڕانی وزە دەڵێن، بەھۆی ئەوەی ھیچ ئاسۆیەکی ڕوون نییە بۆ ئاشتی لە ئۆکراین، چاوەڕوان دەکرێت نرخی نەوت جارێکی تر بەرزبوونەوەی زیاتر تومار بکاتەوە.
دوای لێدوانەکانی پوتن و وتەبێژی کۆشکی کرملن، کە ھیچ بەرەو پێشچوونێک لە گفتوگۆکانی مۆسکۆ و کیێڤ نەھاتووەتە ئاراوە، دواتریش جۆ بایدن ھاوتا ڕووسییەکەی بە تاوانباری جەنگ ناوبرد، ئەوانە ھۆکاری سەرەکی بوون بۆ دووبارە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
دابەزینی نرخی نەوت لە ١٣٢ دۆلارەوە بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی دوو ھەفتەی ڕابردوو پەیوەندی بە بەردەوامی کۆبوونەوەکانی ھەردوو وەفدی ڕووسیا و ئۆکراین و لێدوانی بەرپرسانی ڕووسیا لەسەر بەردەوامی و پابەندبوونیان بە ھەناردەی نەوت و غازی سروشتی و وزە بۆ ئەوروپا ھەیە، جگە لەوە مەیلی زیادکردنی بەرھەمھێنان لەلایەن وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت ئۆپیک و تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی تووشبووانی کۆرۆنا لە چینی گەورە بەکارھێنەری نەوت کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخی نەوت ھەیە.
ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بڕیارەکەی کۆنگرێس بە پەسەندکردنی بڕیارەکانی جۆبایدن بە قەدەغەکردنی ھاوردەی ووزەی روسیا و لێدوانی لێپرسراوانی ئیمارات کە رایانگەیاندووە" دەتوانن بەشێوەیەکی زۆر خێرا نزیکەی ٨٠٠ ھەزار بەرمیل بەرھەمھێنانی نەوت زیادبکەن، وەک قەرەبووی بەشێک لە نەوتی روسیا، کاریگەری خێرای لەسەر بازاڕی نەوت و ووزە ھەبووە.
لە سەرەتای ھێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکراین نرخی نەوت بە ریژەی لە ٣٠٪ بەرزبووەوە و گەیشتە ١٣٩ دۆلار.