وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی مانگی دووی بڵاوکردەوە
سام
١٢ی ئازاری ٢٠٢٥
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی موچەی مانگی دووی 2025ـی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، سبەینێ پێنجشەممە دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات فەرمانبەرانی هەرێم دەست پێدەکات و رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت.
جێگەی ئاماژەیە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، جەخت لەوەکراوەتەوە لیستی موچەی مانگی سێ بە زووترین کات ئامادە بکرێت و رەوانەی بەغداد بکرێت، بۆ ئەوەی پێش جەنگی رەمەزان فەرمانبەران موچەیەکی دیکە وەربگرن.