ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، "باڵێۆزی ژاپۆن پرۆژەیەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مۆزەخانەی سلێمانی بەبڕی زیاتر لە یەک ملیار دینار خەرج دەکات و لەم مانگەوە دەستپێدەکات".

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاندووە: دوای هەوڵەکانمان لەماوەکانی رابردوو بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی و کەموکوڕی بەشێک لەدامەزراوەکانی سلێمانی لە رێگەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوەندە جیهانیەکان، بەڵێمان لە باڵێۆزی ژاپۆن وەرگرت بۆ ئەنجامدانی پرۆژەیەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مۆزەخانەی سلێمانی بەبڕی زیاتر لە یەک ملیار دینار".

ئاماژەی بەوەشداوە، "رۆژی سێ شەممە 4ی 3 ی 2025 بۆ هەمان بەمەبەست سەردانی باڵیۆزخانەی ژاپۆنمان کرد لە بەغداد و لەگەڵ کێنجی یۆکۆتا کاربەرێکەری باڵیۆزخانەی ژاپۆن و هیدێکی ئۆکادا سکرتێری سیاسی کۆبووینەوە و گفتوگۆی جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیەمانکرد، دوای واژۆکردنی لەیەک تێگەشتنێک لە نێوان باڵیۆزخانە و وەزارەتی دەروەی عیراق، بریار وایە پڕۆژەکــە لەم مانگەدا بە پاڵپشتی رێکخراوی JICA لە مۆزەخانەی سلێمانی دەستپێدەکات و رۆڵی گەورەی دەبێت لە پاراستنی موڵکی کلتووری و دەوڵەمەنکردنی مۆزەخانەی سلێمانی لەکەلوپەلی مێژووی و بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتیاری لە سلێمانی و هەرێمی کوردستان".