وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، بەمزووانە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بۆریەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا دەستپێدەكاتەوە. 

وەزارەتی نەوتی عیراق بڵاویكردەوە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی هاوبەشی عیراق – توركیای كردووە بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی ئاو و نەوت.

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری نەوت جەختی لە چارەسەركردنی دۆسیەی ئاو كردووەتەوە كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی عیراق بكات و پشكەكەی بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەدەستبێت. 

وتوشیەتی، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا بەم نزیكانە دەستپێدەكاتەوە. 

وەزارەتی نەوت راشیگەیاندوە، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كراوە لەسەر كارنامەی لیژنە لاوەكیەكان لە بوارەكانی ئاو و وزە و پەروەردە و دەروازە سنورییەكان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی.