وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند کە سبەینێ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی سێ دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینار وەک تەموویلی موچەی مانگی ئازاری موچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.

 

کوردسات نیوز پێشتر رایگەیاندبوو کە پارەی موچەی مانگی سێ بۆ هەرێم نێردراوە، هەروەها وەزارەتی داراییش رایگەیاندووە کە سبەینێ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی سێ دەکرێت.