داهاتی دوو مانگی خاڵە سنورییەكانی عیراق 400 ملیار دیناری تێپەڕاندووە
٣١ی ئازاری ٢٠٢٥
دەستەی خاڵە سنورییەكانی عیراق رایدەگەیەنێت، داهاتی خاڵە سنورییەكان لە ماوەی دوو مانگدا 400 ملیار دیناری تێپەڕاندووە.
عومەر وائیلی سەرۆكی دەستەی خاڵە سنورییەكانی عیراق رایگەیاند، دەستەكە توانیویەتی سەرجەم خاڵە سنورییە وشكانی و ئاوی و ئاسمانییەكان بەیەكەوە ببەستێتەوە بە یەك ناوەندەوە.
دەشڵێت، بەو شێوەیە دەتوانرێت زۆر بە ئاسانی چاودێری خاڵە سنورییەكان بكرێت و ئەنجامی پشكنینی كاڵاكانیش وردبینی بۆ دەكرێتەوە.
وتیشی، ئاماری مانگی یەك و دووی ئەمساڵ دەریدەخات داهاتی خاڵە سنورییەكان 400 ملیار دیناری تێپەڕانردووە و هەوڵی زیادكردنی داهاتیش دەدەن لە چوارچێوەی پلانێكی ستراتیژیدا.