لاڤرۆڤ لە بەردەم پەرلەمانی ڕووسیا ڕایگەیاند، یەدەگی دراوی بیانی لە جۆری دۆلاری ئەمریکی بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێنن.
لاڤرۆڤ وتیشی، لەگەڵ ئەو ھەنگاوەیاندا ڕێکارەکانی پەیوەست بە جوڵەی ئابوری و دۆسیەی پەیوەست بە گۆڕینی دراو چارەسەر دەکەن.
وتیشی، بە ھیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن دەستپێشخەرییەکەیان ڕەتبکرێتەوە و لە ئەگەری ڕەتکردنەوەشیدا ڕێکاری پێویست بۆ بەرھەڵستیکردنی بڕیارەکان دەگرنەبەر.
دراوی دیجیتاڵی بیتکۆین تێکڕا لەبازاڕەکانی دراوە دیجیتاڵییەکاندا بڕی ٦٠٠ ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە و بەمەش ٤٨٪ی بەھاکەی لەماوەی چەند ھەفتەی ڕابردوودا لەدەستداوە کە گەیشتبووە ٦٩ ھەزار دۆلار .
دابەزینی نرخی بیتکۆین بۆ ڕێکارەکانی بانکی ناوەندیی فیدراڵی دەگەڕێتەوە بەکشانەوەی پاڵپشتییەکانی بۆ بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان بووە بەوەش بیتکۆین زۆرترین زیانی بەرکەوتووە لەناو دراوە دیجیتاڵییەکاندا، لە ڕۆژی ھەینیەوە بەردەوام لە دابەزین دایە و ھەروەھا دراوە دیجیتاڵییەکانی دیکە بەھەمان شێوە تووشی زیانی گەورەبوون لەماوەی چەند ھەفتەیەکی کەمدا ئیسیریۆم بە ڕرێژەی چل لە سەدی بەھاکەی لەدەستداوە .
بە گوێرەی داتاکانی بازاڕەکانی وزەی جیھانی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بۆ گرێبەستە دواخراوەکانی مانگی ئازاری داھاتوو بە ڕێژەی لە ٣.٠٤% بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە و گەیشتە ٨٣ دۆلار و ٣٣ سەنت.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ بڵاویکردەوە، ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، پەیوەندییە ھەیە بە مەترسییەکانی وەستانی ھەناردەی نەوتی کازاخستان.
لە مانگی کانونی یەکەمی رابردوەوە، ئەوە یەکەمجارە نرخی نەوت بەو ڕێژەیە بەرزبێتەوە.
ئەمڕۆ ھەینی دراوی ئەلیکترۆنیی بیتکۆین ٣.٥٪ی بەھاکەی لەدەستدا و بەھای ھەر بیتکۆینێک بۆ ٤١ ھەزار دۆلار دابەزی.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو بەھای بیتکۆینێک گەیشتە ٦٩ ھەزار دۆلار، بەڵام ماوەی چەند مانگێکە بەھاکەی بەردەوام لە دابەزیندایە و لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردووەوە تا ئێستا ٤٠٪ی بەھاکەی لەدەستداوە.
ھاوکات بەھای دراوی ئەلیکترۆنیی ئیسریومیش لە دابەزینی بەردەوامدایە و ئەمڕۆ ھەینی ٨.٣٪ی بەھاکەی لەدەستدا و بەھای ھەر ئیسریومێک بۆ سێ ھەزار و ٢٠٠ دۆلار دابەزی.
ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای بڕیاری زیادکردنی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ مانگی شوباتی داھاتوو، وڵاتانی ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا کۆبوونەوەی داھاتوو لە ڕۆژی ٢ی مانگی شوباتی داھاتوودا ئەنجام بدات.
دەوڵەتانی ئۆپیک پڵەس نزیکەی لە ٤٥٪ی داخوازی نەوتی جیھان دابین دەکات.
لە ساڵی ٢٠٢٠ و بەھۆی کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆناوە، ١٣ دەوڵەتەکەی ڕێکخراوی ئۆپیک و ھاوپەیمانەکانیان لە ئۆپیک پڵەس، بەشێوەیەکی بەرچاو بڕی بەرھەمھێنانی خۆیان کەمکردەوە.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، تورکیا پارەی ٧٧٠ کەسایەتی و دامەزراوەی بلۆک کردووە، بە بیانوی ئەوەی ئەو کەسایەتی دامەزراوانە پەیوەندییان بە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" و فەتحوڵا گیولەن و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ترەوە ھەیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەشێکی زۆری ئەو دامەزراوانەی پارەکانیان بلۆککراوە بارەگاکانیان لە ئەمریکایە، لەو ژمارەیەش ٤٠٠ کەس و دامەزراوە پەیوەندییان بە فەتحوڵا گیولەنەوە ھەیە، کە تۆمەتباران بە کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ی تورکیا.