سبەینێ‌ جارێكی دیکە وەفدی دارایی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەكاتەوە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق دەبێتەوە.


بڕیارە سبەینێ‌ وەفدی دارایی هەرێم سەردانی بەغداد بكات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق كۆببێتەوە و بڕیاری پێویست لەسەر ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بدرێت و راسپاردەی پێویستیش ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بكرێت. 


ئەوەش لە كاتێكدایە سێشەممەی رابردوو تیمێكی وەزارەتی دارایی عیراق لە وەزارەتی دارایی هەرێم بوون، بۆ وردبینی لیستی موچە و شایستە داراییەكان و ئامادەكاری پێویست بۆ كۆبوونەوەكەی رۆژی یەكشەممە.