ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دەدات كە تایبەتە بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوە، بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكەش لە بڕگەی یەكەمدا دەنگ دەدرێت بە هەمواری یاسای بودجە، كە هەموارەكە پەیوەندی بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە هەیە.

ئەوەش لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردی و عیراقییەكان، لەماڵی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبوونەوە بۆ رێككەوتن لەسەر تێپەڕاندنی هەمواری یاساكە.

بڕگەكانی تری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران تایبەتن بە دەنگدان بە پێشنیازەیاسای هەمواری هاوتاكردنی بڕوانامە و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پێشنیازەیاسای خوێندنی باڵای ناحكومی دەكرێت.