قائیمقامییەتی پێنجوێن: سبەینێ نەوتەکەی عیراق دابەشدەکەین
هەساو ئەمیر
٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
قائیمقامییەتی پێنجوێن هاووڵاتیانی ئاگادار کردووەتەوە، سبەینێ لە سنووری پێنجوێن دەست بە دابەشکردنی نەوتەکەی عیراق دەکەن.
قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن رایگەیاندووە، سبەینێ پێنجشەممە، لە هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز، یەکەم کاروانی نەوتی سپی کە لە بەغداوە نێردراوە بەسەر هاوڵاتیانی سنوورەکەدا دابەشی دەکەن.
ئەوەش هاتووە، بە کارتی سوتەمەنی پێنجوێن کۆدی- 283 نەوتەکە دەدرێت بەهاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ یەک بەرمیل نەوتی 200 لیتری 60 هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت و نەوتەکەش بە چەند قۆناغێک دابەشدەکرێت.
قائیمقامییەتی پێنجوێن داواش لە هاووڵاتیان دەکات، بەرمیلی نەوتەکانیان لە گەڕەکەکانی خۆیاندا ریز بکەن و پێویست ناکات بچنە گەڕەکەکانی دیکە.
دەشڵێت، دابەشکردنی نەوتەکە لە گەڕەکی 'بەرکێو'ـەوە دەستپێدەکات و بەرەو ناو گەڕەکەکانی دیکەی پێنجوێن و ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز و نەوتەکە بە چەند قۆناغێک دابەشدەکرێت.
قائیمقامییەتی پێنجوێن ئەوەشی خستووەتە روو، هەر هاووڵاتییەک کارتی نەوتەکەی نەخوێنرایەوە، پێویستە سەردانی قائیمقامییەتی پێنجوێن بکات بۆ چارەسەری گرفتەکەی.