دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ بانکی ناوەندی عێراق بەھای دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزاند بۆ ١٤٥٠ دینار.


لە بەیانیەوە بەھای دۆلار رووی لە دابەزین کردووەو ،  ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٤٨ ھەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.


دابەزینی بەھای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوو ھەر ١٠٠ دۆلارێکی ئەمریکی ١٥١ ھەزاری تێپەڕاند، لە بەرامبەردا بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا، ھەفتانە ٣٠٠ ھەزار دۆلار بۆ بانکەکان دابین بکات و، ھەرچی پشکی کۆمپانیاکانی ئالوێری دراویشە بەپێی ریزبەندی پۆلێنکراویان کە لە (ئەی و بی و سی) پێکھاتوون بڕی دۆلاری بەردەستیان بۆ زیادبکات .