نرخی زێڕ لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆماركرد
ڕێباز
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
١٬٢٣٥
نرخی زێڕ دابەزینی گەورەی هەر ئۆنسەیەك بە دوو هەزار و ٥٦٢ دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، ئەوەش گەورەترین دابەزینی هەفتانەیە لەماوەی نزیكەی سێ ساڵدا.
نرخی زێڕ رۆژی هەینی لەكاتی داخستنی بۆرسەی جیهانی، دابەزینی تۆماركرد و نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بڕی پێنج دۆلار و ٥٣ سەنت لەنرخەكەی لێبووەوە.
هەنگاوەكانی بانكی ناوەندیی ئەمریكا بۆ كەمكردنەوەی سوودی بانكیی، هۆكارە بۆ ئەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرزببێتەوە و لەبەرامبەردا كاریگەری نەرێنی لەسەر نرخی زێڕ داناوە.
دابەزینی نرخی زێڕ لەكاتێكدایە لەماوەی ئەمساڵدا، نرخی ئەو كانزایە بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆماركردووە.