ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان چین و عیراق لە 2024دا 50 ملیار دۆلار بووە
١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
باڵیۆزی چین لە عیراق قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نیوان هەردوو وڵاتی خستەڕوو، كە بەڕێژەی 10% گەشەی كردووە.
تسوی وی، باڵیۆزی كۆماری چین لە بەغداد لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان وڵاتەكەی و عیراقی خستەڕوو، كە قەبارەكەی 50 ملیار دۆلار بووە.
باڵیۆزی چین ئەوەشی خستەڕوو، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان چین و عیراق بە شێوەیەكی لەسەرخۆ بەرو گەشەكردن دەڕوات.
باسی لەوەش كرد، هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەسەرە بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش بوونیاد نراوە.