وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم قەدەغەی هاوردەكردنی پەتاتەی درێژكردەوە
هادی
١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم قەدەغەی هاوردەكردنی پەتاتەی درێژكردەوە و قەدەغەی لەسەر هەناردەی هەنار هەڵگرت.
وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاندوە، پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبومی كشتوكاڵی و تایبەت بەپارێزگاری و بایەخدانی زیاتر بەپرۆسەی بەبازاڕكردنی بەرهەمی خۆماڵی پەتاتەی جوتیارانی هەرێم ، بریاردرا بە درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاوردەكردنی بەرهەمی پەتاتە لە دەرەوەی وڵات تا دوای 31ی كانوونی دووەمی 2025.
لەلایەكی ترەوە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاڵپشت بەیاسایی پاراستن و پێشخستنی بەروبومی كشتوكاڵی و پارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی بڕیاردرا بە هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغە لەسەر هاوردەكردنی بەرهەمی هەنار لە دەرەوەی وڵات لە 12ی ئەم مانگەوە.
وەزارەتی كشتوكاڵیش نوسراوی رەسمی ئاراستەی لایەنە پەیوەندییدارەكانی حكومەتی هەرێم كردووە، بۆ گرتنەبەری رێككاری پێۆیستی كارگێری و یاسایی.
بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمی پەتاتە لە دەرەوەی وڵات، لە پێناو ساغکردنەوەی بەرهەمی پەتاتەی جوتیارانی ناوخۆیە، بۆ ئەوەی بەرهەمی پەتاتەی جوتیاران پێداویستیەکانی بازاڕ پربکاتەوە.