بەغداد ئیمزای لەسەر ناردنی زیاتر لە 264 ملیار دینار بۆ هەرێم كرد
شنیار
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
حكومەتی عیراق ئیمزای لەسەر خەرجكردنی زیاتر لە 264 ملیار دینار بۆ موچەی مانگی 12ی هەرێم كرد .
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عیراق بە پەیامنێری كوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ ئیمزا كراوە لەسەر خەرجكردنی زیاتر لە 264 ملیار دینار بۆ تەواوكاری موچەی مانگی 12ی موچەخۆرانی هەرێم.
هاوكات سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەك نەگەیشتوە .
ئەوە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ دابەشكردنی موچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووی موچەخۆرانی هەرێم دەستیپێكرد و لە ماوەی 3 رۆژی داهاتوودا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەش دەكرێت.