ئەم دابەزینە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو، بە کاریگەری کەمبوونەوەی نەوتی ستراتیژی عەمبارکراوی ئەمریکا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بە ڕێژەی ٤٪ بەرزببووەوە.

بەڵام شارەزایانی بازاڕی نەوت و وزە لە جیھاندا ڕایانگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت، پەیوەندی بە پلانەکەی ئەمریکا و ژاپۆن و ھندستانەوە ھەیە کە تا شەش مانگی تر ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی تر لە عەمباری ستراتیژی بۆ بازاڕی ناوخۆ بەکاردەھێنن.

ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرزیش بڵاویکردەوە: بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت، ئەمریکا ھەفتەی ڕابردوو ٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی عەمبارکراوی ستراتیژی بەکارھێناوە، و ئەگەریش ھەیە لە مانگی نیسان سعودیە ئاستی ھەناردەی نەوتی بۆ بازاڕەکانی جیھان زیاد بکات، بڕیاریشە ئەمڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە لێپرسراوانی ئۆپیک، بۆ دارشتنی سیاسەتی ھەناردەی نەوتی بۆ مانگی نیسان کۆببنەوە.