بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەو وڵاتە لە بڕیارێکدا بۆیەکەمجار لەدوای ٢٠٢٠ نرخی سودی بانکیی ٥٠ خاڵی سەرەکی کەمرایەوە، ئەو بڕیارەش کاریگەری لەسەر ئابووری جیھان دروست دەکات و بەھۆیەوە نرخی زێڕیش بەرزبوونەوەیەکی مێژوویی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە دوو ھەزار و ٥٩٦ دۆلار و پێنوێنی بۆرسە و بازاڕە داراییەکانی ئەمریکاش بەرزبوونەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە کاریگەری ئەو بڕیارە بەھای دراوە سەرەکییەکان بەرامبەر دۆلار بەرزبوونەوەیان تۆمارکرد و بەھای پاوەن گەیشتە بەرزترین ئاست لەیەک ساڵی رابردوودا، بەشێوەیەک بەھای ١٠٠ پاوەن گەیشتە ١٣٢ دۆلاری ئەمریکی و بەھای ١٠٠ یۆرۆش نزیکبووەتەوە لە ١١٢ دۆلار.