لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان راگەیەنراوێکی لەبارەی بەکارهێنانی چەقۆ و ئامێرە بریندارکەرەکانەوە بڵاوکردەوە و بە ریش سپی و سەرۆک هۆز و عەشیرەتەکانیش دەڵێت، ئەگەرچی کارێکی پیرۆزە، بەڵام بەمەبەستی کەمبوونەوەی، سوڵح بۆ ئەو تاوانبارانە مەکەن کە بە چەقۆ و ئامێرە بریندارکەر و شەڕکەرەکان تاوان ئەنجام دەدەن.
لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان رایگەیاندووە، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و چارەسەری گشتگیر بۆ ئەو دۆخەی ئێستا هەیە لەسەر شەڕکردن بە چەقۆ و ئامێرە بریندارکەرەکان کە زۆرجار کوشتنی لێدەکەوێتەوە، بەتایبەت لەنێوان هەرزەکاراندا، چەند خاڵێکیان وەک کرۆکی چارەسەر داناوە.
لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەڵێت، پێویستە دامودەزگا حکومی و دادوەرییەکان رێوشوێنی توند پەیڕەو بکەن بەوەی سزای توند دابنێن بۆ هەڵگرتنی چەقۆ و ئامێرە بریندارکەرەکان و کارئاسانیان بۆ نەکەن، لایەنە ئەمنییەکانیش چاودێری زیاتری فرۆشگەکان بکەن و فرۆشتنی ئەو جۆرە کەرستانە بە تەواوی قەدەغە بکەن کە بۆ شەڕ بەکاردەهێنرێت لەلایەن هەرزەکارانەوە.
ئەوەش هاتووە، ئەگەرچی کاری چاکەخوازی و سوڵح و لێبوردن و ئاشکردنەوە پیرۆزن، بەڵام لەم قۆناغەی ئەمڕۆدا و بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئەو رووداوانە، پێویستە ریش سپی و سەرۆک هۆز و عەشیرەتەکان کەمتر داوا لە کەسوکاری قوربانییەکان بکەن بۆ لێخۆشبوون لە تاوانبارەکان.
داواش دەکات، چەند وتارێکی هەینی تایبەت بکرێت بە بابەتی پەروەردەی منداڵ و مەترسییەکانی هەڵوەشانەوەی خێزان، هەروەها قێزەونکردنی تاوانی کوشتن.
لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بە رێکخراوە مەدەنی و چالاکوان و پەروەردەکارەکانیش دەڵێت، گرنگە سیمینار و وۆرکشۆپ و چالاکی جیاواز بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک ئەنجام بدەن.
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و بارانبارین بەردەوام دەبێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بەگشـتى هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامی دابارینی تاوەباران و بروسکە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت و پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت تەنها لە بەشی باکور و باکوری رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک کاریگەری شەپۆلەکە تا درەنگانی شەو دەمێنێت.
ئەوەش هاتووە، سبەینێ هەندێک کات خێرایی با چالاک دەبێت و دەگاتە سەروو ٣٥ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، پلەکانی گەرماش 2 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە.
کەشناسی راشیگەیاندووە، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکاندا، هەروەها پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلەی دیکە نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 23پلەی سیلیزی
دهۆک : 21 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
سۆران : 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان :30 پلەی سیلیزی

سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی ئامارە نارەسمییەکان سێ هەزار و 900 حاڵەتی ئۆتیزم لە هەرێم تۆمار کراون. دەشڵێت، لە 90 منداڵ لە هەرێم کە لەدایک دەبن، یەکێکیان ئۆتیزمی هەیە.
کەمال جەباری سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان رایگەیاند، سێ هەزار و 900 حاڵەتی ئۆتیزم لە هەرێم تۆمار کراون، کە پارێزگای هەولێر زۆرترین حاڵەتی تێدایە.
وتیشی، بەپێی پارێزگاکان حاڵەتەکان بەم جۆرەیە: هەولێر هەزار و 350 حاڵەت، سلێمانی و هەڵەبجە 950 حاڵەت، دهۆک 90 حاڵەت، زاخۆ 350 حاڵەت، گەرمیان 350 حاڵەت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی 2008 دا لە 150 منداڵ یەکێکیان حاڵەتی ئۆتیزمی هەبووە، بەڵام ئێستا لە 90 منداڵ یەکێکیان ئۆتیزمی هەیە. ئەگەر رێکاری گونجاویش نەگیرێتە بەر، لە داهاتوودا حاڵەتەکە بەرێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
کەمال جەباری راشیگەیاند، تاوەکو ئێستا 50 خێزان بەهۆی منداڵی ئۆتیزم و گرفتەکانی پەیوەست بە سەختی حاڵەتەکەوە، وەک هەژاری و سەختی دۆخی ژیان و نەبوونی سەنتەری راهێنان هەڵوەشاونەتەوە، هەروەها 40٪ی خێزانەکان بەدەست هەژاری و کرێچێتییەوە دەناڵێنن، 80٪ی دایک و باوکانیش رووبەڕووی نالەباری دۆخی دەروونی بوونەتەوە و دەرمان بەکاردەهێنن.
باسی لەوەشکرد، تاوەکو ئێستا بەهۆی نەبوونی سەنتەری گونجاوەوە تەنها 12٪ی حاڵەتەکانی ئۆتیزم لە سەنتەرە حکومییەکان سودمەندن، هەروەها تەنها 11٪یان شایستەی دارایی بە بڕی 150 هەزار دیناری مانگانەیان هەیە.
ئەمڕۆ 2ی نیسان، رۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزمە، لە هەرێمی کوردستانیش کەمی سەنتەری حکومی و پاڵپشتی نەکردنی خێزانەکان لە رووی ماددی و ئاسانکردنی دۆخی خێزانەکان لە رووی شێوەی ژیان و پەروەردەی تایبەت، ئەو خێزانانەی منداڵی ئۆتیزمیان هەیە بەدەست دۆخێکی سەختەوە دەناڵێنن، چونکە بە گشتی حاڵەتەکانی ئۆتیزم پێویستیان بە پەروەردەی تایبەت و راهێنان و لە حاڵەتە توندەکاندا بەکارهێنانی دەرمان و چاودێری بەردەوامی پزیشک هەیە.
وەزیری گواستنەوەی توركیا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا محەمەد شیاع سودانی سەردانی توركیا دەكات و ناوەڕاستی ئەمساڵیش ئەردۆغان دێتە بەغداد.
عەبدولقادر ئورالئۆغلو، وەزیری گواستنەوەی توركیا رایگەیاند، پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان قۆناغی باشی بڕیوە و توركیا بە بەندەری فاو و نیمچەدورگەی عەرەبی دەبەستێتەوە كە درێژیەكەی هەزار و 200 كیلۆمەتر دەبێت.
وتیشی، لەسەر بابەتی رێگەی گەشەپێدان محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی توركیا دەكات.
وتیشی، دوای سەردانەكەی سودانی و لە ناوەڕاستی ئەمساڵیش رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا سەردانی بەغداد دەكات و چاوەڕوان دەكرێت چەند بڕیارێك بدرێت كە پەیوەندی بە سەردانەكانی رابردووەوە هەبێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوو ئەردۆغان سەردانی عیراقی كرد و 26 یاداشتی لێكتێگەیشتنیان ئیمزا كرد.
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تیایدا پیرۆزبایی لە بابلی و ئاشوریی و کلدانیەکان دەکات و هیوای جەژنێکی پڕ خێر و خۆشیان بۆ دەخوازێت.
لە پەیامی پیرۆزباییەکەی سەرۆک کۆماردا هاتووە؛ "ئەم جەژنە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر، ڕەنگدانەوەی بەهای کولتووری کۆن و فرەچەشنی ئایینی و کولتووری میزۆپۆتامیایە".
سەرۆک کۆمار هیوا دەخوازێت؛ "جەژنێکی خۆش بێت کە تێیدا هەمووان چێژ لە چاکە و خۆشگوزەرانی و نیعمەت وەربگرن".

ئەكیتۆ ، كۆنترین جەژنی مێژوو، جەژنی سەری ساڵی شارستانیەتەكانی سۆمەری و بابلی و ئەكەدی و ئێستاش ئاشورییەكان.
ئەم جەژنە لە یەكەم رۆژی مانگی نیسان دەستپێدەكات و بۆ ماوەی 12 رۆژ بەردەوام دەبێت و لە عیراق و باشووری كوردستان، ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان، ئەوروپا و ئەمریكا بەڕێوەدەچێت.
ئاهەنگی سەری ساڵی ئاشوورییەكان دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای هەزارەی دووەمی پێش زایین، تا ئەمڕۆش لە سەرەتای مانگی نیساندا هەموو ساڵێك یادی دەكرێتەوە، لە ساڵی 1991 بەدواوە تا ئێستا هەموو ساڵێك ئەو یادە لە پارێزگای دهۆك دەكرێتەوە.
ئاشووری و كلدان و سریانیەكان لە عیراق و سوریا ئەم جەژنە دەگێڕن، هەرچەندە ئەوان پەیڕەوی لە ئایینەكانی ئەو شارستانییەتە كۆنانە ناكەن كە هەزاران ساڵ لەمەوبەر لە وڵاتەكانیاندا باڵادەستبوون.
بەپێی ئینسایكلۆپیدیای بریتانیكا، جەژنی ئەكیتۆ لە شارستانیەتی بابلیدا، بەمانای وەرزی چاندن و كێڵانی زەوی دێت كە بۆ ماوەی 12 رۆژ دەخایەنێت و سەماكردن و ئاهەنگ گێڕان، لەبەركردنی جلوبەرگی فۆلكلۆری رەنگا و رەنگ ، سیما دیارەكانی ئەم جەژنەن.
بەرگری شارستانی غەززە رایگەیاند، لە بۆردومانێكی ئیسرائیلدا بۆ سەر شاری رەفەح و خان یونس 15 كەس كوژران، وەزیری بەرگری ئیسرائیلیش دەڵێت، ئۆپراسیۆنەكانیان فراوانتر دەكەن.
مەحمود بەسەل وتەبێژی بەرگری شارستانی غەززە رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل بۆردومانی دوو ماڵی لە شاری رەفەح كرد و بەوهۆیەوە 13 كەس كوژران و لە بۆردومانێكی تریشدا لە خان یونس دوو كەسی تر كوژران.
هاوكات، یسرائیل كاتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، لە پێناو كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی كەرتی غەززە و دەرهێنانی لە دەست گروپە چەكدارەكان ئۆپراسیۆنەكانیان لە غەززە زیاتر دەكەن.
دەشڵێت، پلانەكانیان بەو شێوەیەیە كە دانیشتوانی غەززە ناچار دەكەن بە چۆڵكردنی.
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی ژمارەیەكی تر لە كەشتی فرۆكەهەڵگر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت بۆ پاڵپشتیكردنی سەقامگیری و پاراستنی كەشتییە بازرگانییەكان لە ناوچەكەدا.
شۆن بارنێل وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، كەشتی فرۆكەهەڵگری تر لە جۆری هاردی ئێس ترومان دەنێرن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێناو بەهێزكردنی سەقامگیریی ناوچەكە و بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێك بكرێتەسەر بەرژوەندییەكانیان و پارێزگاریكردن لە رێڕەوی بازرگانی و كەشتیە بازرگانیەكانیان لە ناوچەكەدا.
هاوكات، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بڵاویكردەوە، پیت هێگسێت وەزیری بەرگری فەرمانی كردووە بە ناردنی كەشتی فرۆكەهەڵگڕ زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئێران ئەنجامدا و سودانی هەڕەشە و دروستكردنی مەترسیی بۆ سەر ئێران رەتكردەوە.
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، بە بۆنەی جەژنی رەمەزان و بە مەبەستی پیرۆزباییكردن، سودانی و پزشكیان پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغداد و تارانیان باسكردووە.
نوسینگەی سەرۆكوزیرانی عێراق رایگەیاند، لەو پەیوەندییەدا سودانی هەڕەشە و دروستكردنی مەترسیی بۆ سەر ئێران رەتكردووەتەوە، كە ئاسایش و سەقامگیریی ئەو وڵاتە بخاتە مەترسییەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەی سودانی، هەردولا جەختیان لە هەماهەنگیی نێوان وڵاتانی ئیسلامی كردووەتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوە ئاڵنگاری و مەترسییەكان.

لە رۆژی جلیی نەتەوەییدا خوێندکارانی خوێندنگەی چوارقوڕنەی بنەڕەتی جلی کوردییان پۆشیوە

کارمەندانی بەشی وەرشەی محاویلەی کارەبای سلێمانی لەکاتی کارکردندا

مزگەوتی بێ منارە و حەوشە؛ مزگەوتی شێخ لوتفوڵڵا

بەفربارین لە چیای ماکۆک

نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی ئەشرەفئۆغلۆ لە پارێزگای کۆنیای تورکیا

دوای هەشت مانگ لە داخستنی؛ دەروازەی رەفەح کرایەوە

نۆژەنکردنەوەی شوێنەواری نەمروود؛ کە لە کاتی هێرشی داعــ.ــشدا وێرانکرابوو

فێستیڤاڵی ماهاکومباهـ'ی هیندۆسەکان

دیمەنی خۆرئاوابوون لە دەریاچەی وان

پاشماوەی شوێنە وێرانبووەکانی سوریا

ئەمریکا لەناو بڵێسەی ئاگردایە

بەهۆی بەفربارینەوە، هاووڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و وێنەگرتن رویان لە شاخی گۆیژە کردووە وێنە/ رێزان محەمەد

هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە؛ بەڵگە دۆزراوەکان

بەفر یاریگای وەرزشی چۆمانی لە سنووری باڵەکایەتی سپیپۆش کردووە