عێراق

وەزارەتی بازرگانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای تەواوکردنی پشکنینیە فیزیایی و بایۆلۆژییەکان لە تاقیگەی کۆنترۆڵی جۆری بۆ دڵنیابوون لە جۆر و پلەکەی، برنجەکە دەگوازرێتەوە بۆ بریکارەکانی خۆراک لە سەرجەم پارێزکان لە پێناو زیادکردنی سەبەتەی خۆراک و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ڕەمەزان.

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پێی ئەو گرێبەستانەشی کەرتی تایبەت لەگەڵ بەرھەمھێنەرانی جیھانی کردوویەتی بەمنزیکانە ژمارەیەک کەشتی تر کە برنجیان ھەڵگرتووە دەگەنە بەندەرەکان و دەخرێتە بازاڕەکانەوە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ھاوڵاتیان.

ڕوونیشیکردەوە، وەزارەتی بازرگانی کار دەکات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنەر بۆ دووبارەنەبوونەوەی دواکەوتن و گەرەنتی گەیشتنی سەرجەم ماددە خۆراکییەکان لە وادەی دیاریکراودا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە رۆژی دوو شەممەی رابردوو سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەردانی شاری ھەولێری کردو شوێنی بۆردومانەکەی بەسەر کردەوە، لیژنەیەکیش بۆ لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکە پێکھێنرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری ناوخۆی ھەرێم ڕاپۆرتێکی لە بارەی ھێرشەکەوە پێشکەش کرد و جەختیکردەوە، کە ھیچ بنکەیەکی دەزگای ھەواڵگری ئیسڕائیل لە ھەرێم نییە و ئەوەی بۆردوومان کراوە ناوچەی مەدەنی بووە.

لە کۆبوونەوەکەدا زاملی ئاماژەی بەوەکرد لەگەڵ ئەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران باشە بەڵام سەروەری عێراق ھێڵی سورە و ڕێگە بە ھیچ وڵاتێک نادەن ئەم سەروەرییە پێشێل بکات.

دوای کۆبوونەوەکەش وەزیری ناوخۆی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، ئەو پاساوانەی بۆ ھێرشکردنە سەر ھەولێر خراونەتەڕوو بێبنەمان.

ئاماژەی بەوەش کرد، داوای کردووە بە بەشداری لایەنی ئێرانی و عێراقی و عەرەبی لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر بکرێت و پێشوازیش لە ھەر ڕاپۆرتێکی ئێران لە بارەی ھێرشەکە دەکەن، چونکە ھەرێمی کوردستان و ئێران پەیوەندی و بەرژەوەندی بەھێزیان پێکەوە ھەیە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشکرایکرد، چوار مووشەک لە قەزای خاڵسەوە ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد لە باشوری تکریتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین کراون و بەڵام مووشەکەکان لە ناوچەی چۆڵەوانی بنکەی ئاسمانی بەلەد کەوتوونەوە خوارەوە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق باسی لەوەشکردووە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و ئەو کردەوە تیرۆریستیانە بێ وەڵام نابێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا کازمی لە ٣٤ھەمین ساڵیادی بۆردوومانکردنی ھەڵەبجە بە چەکی کیمیایی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ھەڵەبجەی شەھیدی دەستی ستەمکاری، بەڵگەیەکی زیندووە لەسەر خەباتی گەلەکەمان بۆ بەھاکانی دادگەری، ھەڵەبجە ھێمای برایەتی عێراقییەکان و یەکێتی ڕیزەکانیانە.

کازمی نوسیوویەتی، ھەڵەبجە شایستەی تەواوکردنی ڕێکارەکانی گۆڕینیەتی بۆ پارێزگا وەک ڕێزلێنانێک لە قوربانییەکانی و دووپاتیشیکردووەتەوە کە ھەوڵ بۆ ئەو ھەنگاوە دەنێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە تویتەر ڕایگەیاند، شانازی بەو قوربانیدانە گەورانەی گەلەکەمان دەکەین بۆ بەدیھێنانی ئازادی و شکۆ.

وتیشی، ئەو قوربانیانەی دراون بۆ لەناوبردنی ڕژێمی بەعس و تیرۆر، نابێت بە ناکۆکییەکان و ھەوڵدان بۆ پۆست و دەسەڵات لە دەست بدەین، فەرمانڕەوایی ئەمانەتێکە بۆ خزمەتی ھاووڵاتیان بە دادپەروەری، نەک بۆ دەستکەوتی تایبەت و پشک پشکێنە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ساڵیادی کیمیاییبارانی ھەڵەبجەدا "ئەحمەد تاھیر ڕوبەیعی" ئەندامی فراکسیۆنی نەھجی وەتەنی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، پشتیوانی ھەموو پڕۆژەیەک دەکەن خزمەت بە ھەڵەبجە و قوربانییەکانی ھەڵەبجە بکات.

وتیشی، ڕژێمی بەعس بە ھەزاران کەسی لە باکور و باشوری عێراق شەھید کردووە، جیاوازی لە نێوان پێکھاتەکاندا نەکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەلبوسی لە تویتێکدا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، بەڕێزەوە دەوەستین لە بەردەم ئەو ڕۆحە بێتاوانانەی کە لە کۆمەڵکوژییەکەی ھەڵەبجەدا شەھیدبوون، ڕووداوەکە وەبیرھێنانەوەیە بۆ تێکۆشان و قوربانیدان و دانبەخۆداگرتنی گەلی کورد.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، بەو بۆنەیەوە داوا دەکەین، ھەرچی زووترە پەلە بکرێت لە یەکلاکردنەوەی ڕێوشوێنە پێویستەکانی تایبەت بە پارێزگاکردنی ھەڵەبجە، وەک ڕێزێک بۆ شەھیدەکان و دانیشتوانەکەی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاویکردەوە، دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغداد سزای لە سێدارەدان بە ھەڵواسین تا مردنی سەپاند بەسەر سێ برادا، بە تاوانی کوشتنی باوکیان بە ئەنقەست و لەبەر چاوچنۆکی بۆ میراتەکەی.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دادگا دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان و کۆکردنەوەی بەڵگەکان و دانپێدانانی ھەر سێ تۆمەتبارەکە لەسەر ئەنجامدانی تاوانەکەیان، ھەر سێ براکەی تاوانبار کردووە و سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاندوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر سێ براکە بە گوێرەی مادەی ٤٠٦ی یاسای سزادانی عێراقی تاوانبارکراون، بۆ ئەوەی سزای شایستەی خۆیان وەربگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیا عێراقییەکان لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویان کردەوە، ھێزەکانی ئەمریکا خەریکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربازی بوون لە نزیک دەروازەی سنوری جریشان لە پارێزگای بەسڕە.
ھەر بە پێی سەرچاوە ئەمنییەکان ژمارەی بۆمبە چێندراوەکان شەش بۆمب بووە کە کاروانە سەربازییەکەی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج.

لە بارەی زیانی تەقینەوەکان، میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاند ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە بەڵام بەشێک لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان زیانیان بەرکەوتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی عێراق ئاشکرایانکرد، ئەمڕۆ ئیسماعیل قائانی لە نەجەفەوە گەیشتووەتە بەغداد و لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکەش بەو ئامانجەیە کە ئێران و چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لەسەر میکانیزمێکی نوێ سەبارەت بە جوڵە سیاسییەکانی عێراق ڕێکبکەون.

ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی دوو شەممەش حەسەن دانائی فەر لێپرسراوی دۆسیەی عێراق لە حکومەتی ئێران، گەیشتە بەغداد و کۆبوونەوەیەکی داخراوی لەگەڵ سەرکردەکانی گروپە چەکدارەکان و چەند سەرکردەیەکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ئەنجامدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فازڵ فەتلاوی، سەرکردە لە ھاوپەیمانیی فەتح، ڕایگەیاند، دانوستانەکان چڕبوونەوە لە دوای دیدار لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە حەننانە، بەڵام ھاوپەیمانیەتی لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە و ڕەوتی سەدر، بە بەردەوامی دانوستانی جدی و کردنەوەی دەرگەکان بە ڕووی یەکتردا پێکدێت، ڕاشیگەیاند، ٧٢ سەعاتی داھاتوو ھاوپەیمانێتییەکانی یەکلایی دەبنەوە و کرانەوەی سیاسی ڕوودەدات.

وتیشی، ھەفتەی داھاتوو، ئەنجوومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە، بۆ یەکلاییکردنەوەی گەورەترین کوتلە لە نێوان ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی و یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، ٤٥ کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پێشکەشکراون و ٥ کاندیدیان دوورخراونەتەوە کە یەکێکیان بەھۆی رێوشوێنەکانی لێپرسینەوەو دادپەروەریی و چواریشیان بەھۆکاری بڕوانامەی زانکۆی، ٤٠ کاندیدەکەی تریش مەرجەکانی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمارییان بە پێی یاسا تێدایە.

ھەروەھا ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی ٢٦ی ئاداری بۆ کۆبوونەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریکرد

ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار: 

1 خالد صديق عزيز محمد

2 فيصل محسن عبود صياد الكلابي

3 شهاب احمد عبد الله علي النعيمي

4 حسين احمد هاشم وداعة الصافي

5 احمد موح عمران شبين الربيعي

6 احمد يحيى جاسم جويد الساعدي

7 صباح صالح سعيد عبدال الملكا

8 كاظم خضير عباس حسن داوغنة

9 رزكار محمد امين حمه سعيد رمضان

10 لؤي عبد الصاحب عبد الوهاب محمد

11 ريبوار اورحمن وستاصالح عارف

12 حمزة بريسم ثجيل مصحب المعموري

13 حسين محسن علوان حسين الحسني

14 عبد اللطيف محمد جمال رشيد الشيخ محمد

15 عمر صادق مصطفى مجيد العبدلي

16 برهم احمد صالح احمد

17 ثائر غانم محمد علي العثمان

18 اقبال عبد الله امين حسن حيلاوي

19 خديجة خدايخش اسد قلاوس

20 جبار حسن جاسم عبود

21 هادي عبد الحسين صدام محمد الفريجي

22 رعد خضير دفاك صايل الجنابي

23 ئوميد عبد السلام قادر طه بالاني

24 ريبر احمد خالد زبير

25 حيدر رشيد عبد الرزاق كعيد الطائي

26 كمال عزيز محمد رحيم قيتولي

27 جمال كبسون حميد عباس

28 احمد خليل خضير خليل كاخوري

29 ظافر عبد الأمير جبار عبود القريشي

30 احمد ساجت هاشم حسن العامري

31 محمد عبيد جدوع عبد الله

32 علي عبد حمد داود

33 عمر احمد كريم حسن به رزنجي

34 فائزة جبار محمد باباخان

35 سعد جميل ناصر مراد الفيلي

36 علي عباس رسن سنيد الكرعاني

37 طه حمه رشيد عبد الرحمن حمه امين

38 فتحية فتح الله حسن كاكةي

39 خالد مصطفى حسين شريف

40 عبد العزيز احمد محمد خلف الجبوري

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانییەکەی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفونییان ئەنجامداوە و بلینکن پشتیوانی وڵاتەکەی دوپاتکردوەتەوە بۆ ھاوکاریکردنی عێراق لە پارستنی سەروەری و ئاسایشی ئەو وڵاتە.


سەرۆک وەزیرانی عێراقیش رایگەیاندووە، ئەوەی لەتوانایاندا بێت کردوویانە بۆ پاراستن و بەھێزکردنی سەروەری عێراق و بەھیچ شێوەیەکیش رێگە نادەن عێراق بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکی و کێشەی دەرەکی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دانیشتنی یەکەمدا کە رۆژی ٨ی ئادار بەڕێوەچوو، دادگای باڵای فیدراڵی سەرەڕای بانگھێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی، داوای لە شارەزایانی بواری ئابووری کرد سەرنج و تێبینییەکانیان لەبارەی لێکەوتەکانی بەرزکردنەوە یان مانەوەی بەھای ئێستای دینار بەرامبەر دۆلار بخەنەڕوو. 


لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١دا، بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بە ١٤٥ ھەزار دیناری عێراقی جێگیرکرا، بەڵام پێشتر ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٢٠ ھەزار دینار بوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدەکە لە عوسمان غانیمی وەزیری ناوخۆی عێراق و جومعە عناد وەزیری بەرگری و قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی نیشتمانی پێکھاتووە و جیا لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان، بڕیارە ئەو شوێنانەش بەسەر بکاتەوە کە بەر ھێرشە مووشەکییەکان کەوتن. 


بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە پارێزگای ھەولێر بە ١٢ مووشەکی دوورمەودای جۆری بالیستی کرایە ئامانج و بەھۆیەوە زیانێکی زۆری ماددیش بە ناوچەکانی نزیک لە شوێنی مووشەکەکان کەوت، ئەو ھێرشە مووشەکییە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و سەردانەکەی کازمیش لەو چوارچێوەدایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...247248249250251...338