کازمی: ھەوڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە دەدەین
کوردسات نیوز
١٦ی ئازاری ٢٠٢٢
٥٨٩
مستەفا کازمی لە ٣٤ھەمین ساڵیادی بۆردوومانکردنی ھەڵەبجە بە چەکی کیمیایی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ھەڵەبجەی شەھیدی دەستی ستەمکاری، بەڵگەیەکی زیندووە لەسەر خەباتی گەلەکەمان بۆ بەھاکانی دادگەری، ھەڵەبجە ھێمای برایەتی عێراقییەکان و یەکێتی ڕیزەکانیانە.
کازمی نوسیوویەتی، ھەڵەبجە شایستەی تەواوکردنی ڕێکارەکانی گۆڕینیەتی بۆ پارێزگا وەک ڕێزلێنانێک لە قوربانییەکانی و دووپاتیشیکردووەتەوە کە ھەوڵ بۆ ئەو ھەنگاوە دەنێن.