دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی سکاڵاکان بۆ دابەزینی بەھای دینار کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
١٤ی ئازاری ٢٠٢٢
١٬٢٧٣
لە دانیشتنی یەکەمدا کە رۆژی ٨ی ئادار بەڕێوەچوو، دادگای باڵای فیدراڵی سەرەڕای بانگھێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی، داوای لە شارەزایانی بواری ئابووری کرد سەرنج و تێبینییەکانیان لەبارەی لێکەوتەکانی بەرزکردنەوە یان مانەوەی بەھای ئێستای دینار بەرامبەر دۆلار بخەنەڕوو.
لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١دا، بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بە ١٤٥ ھەزار دیناری عێراقی جێگیرکرا، بەڵام پێشتر ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٢٠ ھەزار دینار بوو.