لە قەزای خاڵسەوە بنکەی ئاسمانیی بەلەد بە مووشەک کرایە ئامانج
١٧ی ئازاری ٢٠٢٢
٥٢٥
لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشکرایکرد، چوار مووشەک لە قەزای خاڵسەوە ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد لە باشوری تکریتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین کراون و بەڵام مووشەکەکان لە ناوچەی چۆڵەوانی بنکەی ئاسمانی بەلەد کەوتوونەوە خوارەوە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق باسی لەوەشکردووە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و ئەو کردەوە تیرۆریستیانە بێ وەڵام نابێت.