لە بەسڕە کاروانێکی سەربازی ئەمریکا بە بۆمبی چێنراو کرایە ئامانج
١٥ی ئازاری ٢٠٢٢
٥٣٢
میدیا عێراقییەکان لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویان کردەوە، ھێزەکانی ئەمریکا خەریکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربازی بوون لە نزیک دەروازەی سنوری جریشان لە پارێزگای بەسڕە.
ھەر بە پێی سەرچاوە ئەمنییەکان ژمارەی بۆمبە چێندراوەکان شەش بۆمب بووە کە کاروانە سەربازییەکەی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج.
لە بارەی زیانی تەقینەوەکان، میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاند ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە بەڵام بەشێک لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان زیانیان بەرکەوتووە.