عێراق

"ئەحمەد عەبادی" ڕایگەیاند، ئێران ھەناردەی غازی بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا لە ٨ ملیۆن مەتر سێجاوە بۆ ٢٠ ملیۆن بەرز کردووەتەوە، بەڵام ھێشتا ئەو بڕە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی کارەبای وڵاتەکە کەمە، چونکە عێراق پێویستی بە ٤٥ ملیۆن مەتر سێجا غاز ھەیە و لە وەرزی ھاویندا پێویستییەکە بۆ ٧٠ ملیۆن بەرز دەبێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق وتیشی، عێراق ئامادەیە بۆ دانەوەی تەواوی شایستەکانی پێشووی بە ئێران و دانوستانەکانیش لەو بارەیەوە بەردەوامە. 

وتیشی، لەگەڵ "قەتەر"یش دانوستانیان ھەیە بۆ ھاوردەکردنی غاز بە بڕی ١.٥ ملیۆن تۆن بۆ پڕکردنەوەی ئەو پێویستییەی غاز کە عێراق دەیەوێت بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 محەمەد زیادی پەرلەمانتاری چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ئاشکرایکرد، تائێستا چوارچێوەی ھەماھەنگی ھیچ کاندیدێکیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق دیارینەکردووە و چاوەڕوانی دانوستانەکان دەکەین لەگەڵ رەوتی سەدر تاکو بگەینە رێککەوتن پێش ئەوەی دانیشتنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت.


 ئەو پەرلەمانتارەی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاماژەی بەوەکردووە، دانوستانەکانی نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و رەوتی سەدر بە نھێنی بەردەوامە بۆ یەکلایکردنەوەی گەورەترین فراکسیۆن و یەکخستنەوی ناوماڵی شیعە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، بەپێی مادەی ٦٤  دەستوری عێراق ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی دەبێت بە زۆرینەی  ڕەھای دەنگی پەرلەمانتاران بێت.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاشکرایکردووە، رێگەکانی ھەڵوەشانەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی یان دەبێت  سێ یەکەی پەرلەمانتاران داوا بکەن یان دەبێت سەرۆک وەزیرانی عێراق  بەرەزامەندی سەرۆک کۆمار داوای ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکات.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بە پێی دەستوری ھەمیشەیی عێراق ھیچ دامەزراوەیەکی  لەناویاندا دادگا دەسەڵاتی ھەڵوەشاندنەوەی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی نییە جگە لە ئەنجومەنەکە خۆی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەو داتایانە، عێراق لە مانگی کانونی دووەم و شوباتی ئەمساڵدا، ٧١.١٣٤ ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەناردەی چین کردووە، کە دەکاتە ١.١٨٥ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، بەڵام ھەناردەی عێراق بۆ چین بەڕێژەی ٠.٤% بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو کەمبووەتەوە. 


ھاوکات لە دوو مانگی رابردووی ئەمساڵدا، سعودیە یەکەم گەورەترین وڵاتی ھەناردەکاری نەوت بووە بۆ چین و روسیاش لە پلەی دووەمدا بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاندوە، بەپێی زانیارییەکان رێککەوتن و لێکتێگەیشتن لەنێوان رەوتی سەدر و مستەفا کازمیدا ھەیە بۆئەوەی جارێکی تر کازمی پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێتەوە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی سەدر بەپێکھێنانی حکومەت رازی نابێت بە بێ ئەو مەرجانەی خۆی دیاریکردوە. 


وتیشی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەدر و مالیکی چانسی کازمییان تاوتوێ کردوە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەدر لە پەیامێکدا کە لە تویتەر بڵاویکردۆتەوە، داوای کردوە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بەشداری کۆبونەوەی رۆژی ٢٦ ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی نوێنەران بکەن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، لە بەرامبەر بەشداریکردنیشیاندا دەرفەتیان پێ دەدرێت بەشداربن لە پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی و بەرێوەبردنی کاروبارەکانی عێراق.


سەدر لەو تویتەدا جەختی لە پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی کردووەتەوە و رایگەیاندووە، حکومەتەکانی تەوافوق ھیچ سودێکیان بۆ عێراق نەبوە و بەڵکو زیانیان بە عێراقییەکان گەیاندووە، ھەربۆیە پێویستە عێراق لە تەوافوق و تایفەگەری دەربچێت بەرەو حکومەتی  زۆرینە و نیشتمانی ھەنگاو بنێت .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە چەند ھەفتەی پێشوودا دووبارە دەنگۆی ئەوە سەریھەڵداوەتەوە کە کۆمپانیای ئێریکسۆنی سوێدی لەکاتێکدا کە لە عێراق بووە بۆ جێبەجێکردنی ھەندێک خزمەتگوزاری، ھاوکاری دارایی پێشکەش بە چەکدارانی داعش کردووە.

کۆمپانیاکە، کە خزمەتگوزاری دروستکردنی ئامێرەکانی پەیوەندی پێشکەشدەکات، تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە بێتاوانی خۆی بسەلمێنێت و لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکا دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوە لە دژی ئێریکسۆن کراوەتەوە.

ھەفتەی ڕابردوو کۆمپانیاکە بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی لەسەر کار لادا و کەسێکی نوێی بەناوی سکۆت درێسەر لەشوێنی ئەو دانا.

بەڕێوەبەری ئێریکسۆن، ڕۆنی لێتن ڕایگەیاند "کۆمپانیاکە بەردەوامدەبێت لە ھاوئاھەنگیکردن لەگەڵ وەزارەتی دادی ئەمریکا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە."
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند ئەمشەو چەکدارانی داعش پەلاماری ڕەبیەیەکی فەوجی ٣ی لیوای ٤٥ی فرقەی ٨ی سوپای عێراقیداوە.

ئاشکرایکرد پەلامارەکە لەنزیک گوندی ئەلبو محەمەد لەباشوری داقوق ڕوویداوە.

راشیگەیاند، شەڕوپێکدادان لەنێوان سوپای عیراق و چەکدارانی داعش ڕوویداوە و بەھۆی پەلامارەکەوە سەربازێکی عێراقی برینداربووە .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی بانکی ڕافیدەین، بڕی پێشینەکە لە ٥ ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات تا ٢٥ ملیۆن و ئەوانەی سوودمەند دەبن لەم قەرزە دەتوانن بە قیستی درێژخایەن بڕە پارەکە بدەنەوە.

ھەر لە ڕاگەیەندراوەکەی بانکی ڕافیدەیندا ھاتووە، بۆ وەرگرتنی قەرزەکە ئەفسەرانی ھەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ لەگەڵ دادوەران دەتوانن سەردانی یەکێک لە لقەکانی بانکی ڕافیدەین بکەن.

لقەکانی بانکی ڕافیدەین، جگە لە ھەرێمی کوردستان، لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی عێراقدا ھەن و کار دەکەن. فەرمانبەرانی بانکەکەش دەتوانن قەرزی درێژخایەن لەسەر مووچەکانیان وەربگرن بۆ پێدانەوەی قەرزەکەش مانگانە بڕێک لە مووچەکانیان دەبڕدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، "کازمی" بە یاوەری ژمارەیەک وەزیر و لێپرسراوان و فەرماندەی ئەمنی، گەیشتە پارێزگای "نەینەوا"، بڕیاریشە نەخۆشخانەیەک لە بەشی ڕاستی شاری "موسڵ" بکاتەوە و لە ڕەوشی شارەکە دەکۆڵێتەوە. 

میدیاکانیش ڕایانگەیاندووە، لە بەیانی ئەمڕۆوە ھێزێکی ئەمنی زۆر لە شاری "موسڵ" بڵاوکراوەتەوە و ھەروەھا فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا ڕێگری لە ھاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر کردووە تا سەعات ٤ی پاش نیوەڕۆ.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بڵاویکردەوە، گەشبینی بنەمایەکی سەرەکییە و دەبێت بیر بکرێتەوە چۆن ھەموو ھەنگاوێک ببێتە سەرەتایەک بۆ لەدایکبوونێکی نوێ، سەرەتایەک کە ھەڵقوڵاوی دادپەروەریی و ڕێزگرتن بێت، جیھانی ئێستاش پێویستی بەوەیە.


لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا بلاسخارت جەختیکردەوە، دەکرێت کێشەکانی عێراق بەپەلە چارەسەر بکرێن، بۆئەوەی وڵات بکەوێتە سەر ڕێڕەوی ئاسایی خۆی بە ئاراستەی گەشەپێدانی بەردەوام و بوژانەوە.


نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی ئاھەنگێڕان بۆ یەکەم رۆژی بەھار جەختیکردەوە، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٠ یەکەم ڕۆژی بەھاری وەک ڕۆژی نێودەوڵەتی نەورۆز ناساندووە و سەرەتای وەرزی بەھاریش ڕۆڵێکی کاریگەریی ھەیە بۆ بەھێزکردنی پەیوەندی نێوان گەلان، چونکە مژدەی نوێبوونەوەی ژیانی پێیە و دەخوازێت پەیامی ھاوکاری و لێبوردەیی و ئاشتەوایی بەرز ڕابگیرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بڵاویکردەوە، مالیکی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی رەزا گونای باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، گفتوگۆیان کردووە دەربارەی پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکان لە وڵاتدا.


بە گوێرەی راگەیەندراوەکە مالیکی جەختیکردووەتەوە، لە بنیاتنانی پەیوەندیی بەھێز لەگەڵ تورکیا و گەشەپێدانی بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی عێراق دەبێت.


مالیکی داوای لە باڵیۆزی  تورکیا کردووە، نابێت ئەنقەرە ڕۆڵی ھەبێت لە ھیچ پرۆژەیەکدا، کە ببێتە ھۆی بەرپابوونی قەیران لە عێراق و، نابێت پێکھاتەیەکی دیاریکراو بکاتە ئامانج.


باسی لەوەشکردووە، پێویستە چارەسەری قەیرانی سیاسی لە عێراقدا بە تەوافوق دەستپێبکات و دەستوەردانە دەرەکییەکان بوەستێندرێت، کە بە ئاڕاستەی سەرخستنی لایەکە بەسەر لایەکی دیکەدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شەمەری پەرلەمانتاری ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، دیاریکردنی سەرۆکایەتی لیژنەکانی  ئەنجومەنی نوێنەران، پەیوەندی راستەوخۆی بە پێکھێنانی حکومەتی نوێ ھەیە، لەبەرئەوە تا حکومەت  پێکنەھێنرێت سەرۆکایەتی لیژنەکان دیاری ناکرێت.

رونیشیکردەوە، پەرلەمانتاران بەسەر لیژنەکاندا دابەش دەکرێن و بە شێوەیەکی کاتیش بە تەمەنترین پەرلەمانتار لەناو لیژنەکاندا دەبێتە سەرۆک.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد، دیاریکردنی سەرۆکایەتی لیژنەکان  پێویستی بە تەوافوقی نێوان کوتلەکان ھەیە، ئەوەش پەیوەستە بە پێکھێنانی حکومەت و دابەشکردنی وەزارەتەکان لە نێوان ھێز و لایەنەکاندا، ھەر لایەنێکیش وەزارەت وەربگرێت پێویست ناکات سەرۆکایەتی لیژنەی چاودێری ئەو وەزارەتە وەربگرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەحمەد روبێعی" جێگری سەرۆکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاندوە، لەگەڵ کوتلەی سەدر لە کۆبونەوەی بەردەوامدان بۆ دیاریکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق.

وتیشی، کۆبونەوەکانیان لەگەڵ کوتلەی سەدر ئەنجامی باشیان ھەبووە و گفتوگۆیەکی کراوە و جددی لە نێوان ئەوان و سەدرییەکاندا ھەیە، لەسەر کاندیدکردنی کەسێکیش بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران رێککەوتوون و لە چەند رۆژی داھاتوودا ناوی کاندیدەکە ئاشکرا دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٥%ی بودجەی ئەمساڵ بۆ وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بازرگانی بۆ دابینکردنی پێداویستییە کتوپڕەکانیان، تەرخان دەکات .

زاملی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجومەنی نوێنەران ڕووبەڕووی ھەموو ئەوانە دەوەستێتەوە، کە ڕێگری بۆ کەرتی تایبەت و چالاکییەکانی تایبەت بە بواری کشتوکاڵی ناوخۆیی دروست دەکەن.

جەختیشی کردەوە ، لە زیادکردنی بەرھەمی کشتوکاڵی ناوخۆیی و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی جوتیاران و بەخێوکەرانی سامانی ماسی و پەلەوەر دەبێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانن بەرھەمی زیاتر و باشتر بۆ بەکارھێنانی ناوخۆ دابین بکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسین ئەسەدی، پێشبینیکاری کەشوھەوای عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەو شەپۆلە سەرمایەی ھەفتەی ڕابردوو، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە پلەی گەرما لە ناوچەکانی باشور دەگاتە ٣٠ پلەی سیلیلزی و لە ناوەڕاستیش دەگاتە ٢٠ پلە و لە ناوچەکانی باکوریش دەگاتە نزیکەی ٢٠ پلەی سیلیزی.

ڕوونیشیکردووەتەوە، بەھۆی ھاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەکی سارد بۆ سەر ناوچەکە، چاوەڕوان دەکرێت لە ھەفتەی داھاتووترەوە، جارێکی تر پلەکانی گەرما لەسەرانسەری عێراق ڕوو لە نزمبوونەوە بکاتەوە و لە ھەندێک ناوچەش خۆڵبارین دروست ببێتەوە.

ھەر لەو ھەفتەیەدا چاوەڕوان دەکرێت لە ناوچەکانی باکور بە بڕی جیاجیا باران ببارێت و لە ناوچە شاخاویە بەرزەکانیش بەفر ببارێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...246247248249250...338