لە ڕاگەیەندراوێکدا ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بڵاویکردەوە، مالیکی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی رەزا گونای باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، گفتوگۆیان کردووە دەربارەی پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکان لە وڵاتدا.


بە گوێرەی راگەیەندراوەکە مالیکی جەختیکردووەتەوە، لە بنیاتنانی پەیوەندیی بەھێز لەگەڵ تورکیا و گەشەپێدانی بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی عێراق دەبێت.


مالیکی داوای لە باڵیۆزی  تورکیا کردووە، نابێت ئەنقەرە ڕۆڵی ھەبێت لە ھیچ پرۆژەیەکدا، کە ببێتە ھۆی بەرپابوونی قەیران لە عێراق و، نابێت پێکھاتەیەکی دیاریکراو بکاتە ئامانج.


باسی لەوەشکردووە، پێویستە چارەسەری قەیرانی سیاسی لە عێراقدا بە تەوافوق دەستپێبکات و دەستوەردانە دەرەکییەکان بوەستێندرێت، کە بە ئاڕاستەی سەرخستنی لایەکە بەسەر لایەکی دیکەدا.