عێراق سێیەمین گەورەترین ھەناردەکاری نەوت بووە بۆ چین
کوردسات نیوز
٢١ی ئازاری ٢٠٢٢
٦١٩
بەپێی ئەو داتایانە، عێراق لە مانگی کانونی دووەم و شوباتی ئەمساڵدا، ٧١.١٣٤ ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەناردەی چین کردووە، کە دەکاتە ١.١٨٥ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، بەڵام ھەناردەی عێراق بۆ چین بەڕێژەی ٠.٤% بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو کەمبووەتەوە.
ھاوکات لە دوو مانگی رابردووی ئەمساڵدا، سعودیە یەکەم گەورەترین وڵاتی ھەناردەکاری نەوت بووە بۆ چین و روسیاش لە پلەی دووەمدا بووە.