محەمەد حەلبوسی: پێویستە پەلە بکرێت لە یەکلایکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە پارێزگاکردنی ھەڵەبجە
١٦ی ئازاری ٢٠٢٢
٧٨٣
حەلبوسی لە تویتێکدا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، بەڕێزەوە دەوەستین لە بەردەم ئەو ڕۆحە بێتاوانانەی کە لە کۆمەڵکوژییەکەی ھەڵەبجەدا شەھیدبوون، ڕووداوەکە وەبیرھێنانەوەیە بۆ تێکۆشان و قوربانیدان و دانبەخۆداگرتنی گەلی کورد.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، بەو بۆنەیەوە داوا دەکەین، ھەرچی زووترە پەلە بکرێت لە یەکلاکردنەوەی ڕێوشوێنە پێویستەکانی تایبەت بە پارێزگاکردنی ھەڵەبجە، وەک ڕێزێک بۆ شەھیدەکان و دانیشتوانەکەی.