موھەنەد خەزرەجی، ئەندامی فراکسیۆنی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لایەنەکانی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی پێداگرن لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بەو رەشنوسەی ئێستای، لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت ژمارەیەک گۆڕانکاری سنوردار لە پڕۆژەکەدا بکرێت بەجۆرێک لەگەڵ یاسا و دەستوردا بگونجێت.
ئەوەشی خستوەتەڕو، ھەندێک لایەن دەیانەوێت پەسەندکردنی بودجە پەک بخەن بۆ مەبەستی کەسی و حزبی خۆیان، لەگەڵ ئەوەشدا دەزانن کە بودجەکە بۆ سێ ساڵە و چەندین پڕۆژەی ستراتیژیدا تێدا جێگە کراوەتەوە، کە دەتوانێت ژێرخان و ئابوری وڵات بە تەواوی ببوژێنێتەوە.
پەرلەمانتارەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی دەڵێت، ئەوان لەرێگەی پەسەندکردنی بودجەوە دەرفەت دەدەن بە حکومەتەکەی سودانی تاوەکو کارنامەکەی جێبەجێ بکات، بەتایبەت کە پڕۆژەی بودجە لە ئاست خواستی ھاوڵاتیانە و بودجەیەکە بۆ بوژانەوەی ئابوری وڵات.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق و "حسێن ئەمیر عەبدولاھیان" وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانیان ئاڕاستەی یەکتر کردووە.
ھاوکات بیروڕاکانیان سەبارەت بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی تاران و بەغداد و پێشھاتەکانی ناوچەکە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و روبەڕوبوونەوەی تیرۆریان تاوتوێ کرد.
ھەر لەو پەیوەندییەدا، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، دڵخۆشە بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ریاز و راشیگەیاند، بەمنزیکانە "د.لەتیف رەشید" سەرۆک کۆماری عێراق بە سەردانێکی رەسمی دەچێتە تاران.
مانگی رابردوو، "ئیبراھیم رەئیسی" سەرۆک کۆماری ئێران لەڕێی "محەمەد ئال سادق" باڵیۆزی ئێرن لە عێراق بانگھێشتنامەی رەسمی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق نارد بۆ سەردانکردنی تاران، سەرۆک کۆماری عێراقیش رایگەیاندبوو کە بەزووترین کات سەردانەکە ئەنجام دەدات.
موھەنەد خەزرەجی، ئەندامی فراکسیۆنی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لایەنەکانی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی پێداگرن لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بەو رەشنوسەی ئێستای، لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت ژمارەیەک گۆڕانکاری سنوردار لە پڕۆژەکەدا بکرێت بەجۆرێک لەگەڵ یاسا و دەستوردا بگونجێت.
ئەوەشی خستوەتەڕو، ھەندێک لایەن دەیانەوێت پەسەندکردنی بودجە پەک بخەن بۆ مەبەستی کەسی و حزبی خۆیان، لەگەڵ ئەوەشدا دەزانن کە بودجەکە بۆ سێ ساڵە و چەندین پڕۆژەی ستراتیژیدا تێدا جێگە کراوەتەوە، کە دەتوانێت ژێرخان و ئابوری وڵات بە تەواوی ببوژێنێتەوە.
پەرلەمانتارەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی دەڵێت، ئەوان لەرێگەی پەسەندکردنی بودجەوە دەرفەت دەدەن بە حکومەتەکەی سودانی تاوەکو کارنامەکەی جێبەجێ بکات، بەتایبەت کە پڕۆژەی بودجە لە ئاست خواستی ھاوڵاتیانە و بودجەیەکە بۆ بوژانەوەی ئابوری وڵات.
شەوی رابردوو بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاویانکردەوە، دوای جەژن محەمەد شیاع سودانی لیستێکی گۆڕانکاری وەزاری و پارێزگارەکان رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات، بەگوێرەی لیستەکەش وەزیری نەوت و پارێزگارەکانی ئەنبار، نەینەوا، بابل و زیقار بەر گۆڕانکارییەکان دەکەون.
لەم بارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، دەنگۆی گۆڕانکاری لە لەپۆستە کارگێریە باڵاکانی دەوڵەتی عێراقدا دوورە لەراستییەوە و مەبەستی بڵاوکردنەوەی ھەواڵەکەش بۆ شێواندنی رایی گشتیە.
ئەوەشی خستوەتەڕو، ھەر ڕێکارێک یان بڕیارێکی کارگێری سەبارەت بەکاری حکومەت ھەبێت، ھاوشێوەی ھەموو جارەکانی دیکە بەشێوەیەکی روون و ئاشکرا لەدەزگاکانی ڕاگەیاندنی فەرمی بڵاودەکرێتەوە.
سابت محەمەد عەباس، وەزیری بەرگریی عێراق رایگەیاند، دوای بەسەرکردنەوەی بنکەی تاجی کەموکورتیان لەو بنکەیە بەدی کرد، ھەربۆیە فەرماندە و بەڕێوەبەری ھەواڵگیریی بنکەکە لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستیپێکردووە.
وەزیری بەرگری ھۆشداریدا و وتی، ھەموو گەندەڵکاران لە ھەر پۆستێکدا بن یاخود ھەر پلەیەکیان لە سوپای عێراقدا ھەبێت دووردەخرێنەوە.
لە ماوەی رابردوودا وەزیری بەرگریی عێراق، بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی و لە ناکاو سەردانی بەشێک لە بنکە سەربازییەکانی سوپای کرد و نیگەرانی لە کەموکورتی بنکەکان دەربڕی.
بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی پیرۆزبایی جەژنی لە ئیبراھیم رەئیسی و محەمەد بن سەلمان کردووە، ھەروەھا ھیوای خواستووە کار لەسەر ھێوریی سیاسی لە ناوچەکە بکرێت، لەپێناو ئاشتی بۆ ھەموو گەل و وڵاتانی ناوچەکە.
سودانی جەختی لە گرنگی بەھێزکردنی ھاریکارییەکانی نێوانیان کردەوە و راشیگەیاند، عێراق پەیوەندیی مێژوویی لەگەڵ سعودیە و ئێران ھەیە.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بە سەرکەوتوویی و لە پڕۆسەیەکی تایبەتدا، دیپلۆماتکارانی باڵیۆزخانەی عێراق لە خەرتوومی پایتەختی سودان گواستراونەتەوە.
پێشتر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەکرد بوو، لەگەڵ ژمارەیەک وڵات ھەماھەنگی دەکەن بۆ گواستنەوەیەکی سەلامەتی ھاووڵاتیانی عێراق لە سودان.
نزیکەی ھەفتەیەکە شەڕ و پێکدادان لە خەرتوومی پایتەختی سودان بەردەوامە، جگەلە عێراق ژمارەیەک وڵاتی تریش باڵیۆزخانەکانیان لەو شارەکە چۆڵکردووە.
خالید شەمال وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، ھاوکاری و پشتیوانیکردنی دۆسێی ئاو ئەرکی ھەمووانە نەک تەنھا لایەنێکی دیاریکراو، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاویش ساڵانە پێویستی بە لانی کەم تریلیۆنێک و ٥٠٠ ملیار دینار ھەیە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە ستراتیژی و گرنگەکانی تایبەت بە ئاو وەک دروستکردنی بەنداو و نۆژەنکردنەوە و گۆڕینی سیستمی ئاودێری کراوە بۆ داخراو.
وتیشی، بەھۆی زۆری بارانبارینەوە گلدانەوەی ئاو لە عێراق بەراورد بە سەرەتای وەرزی زستان بە رێژەی ٣٠٪ بەرزبووەتەوە و ئاوی خواردنەوە و بەکارھێنانیشی بۆ ھەر بوارێکی تر مەترسی لەسەر نییە و گرەنتی کراوە.
حەیدەر نوری کەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی، لەمیانی وەرگرتنی یەکەم بڕە گەنم لە پارێزگای کەربەلا رایگەیاند، لە پارێزگاکانی دیوانیە، کەربەلا، بابل و سایلۆکان بۆ وەرگرتنی دانەوێڵەی ئەمساڵ کراونەتەوە.
وتیشی، دوای کۆتایی ھاتنی پرۆسەی وەرگرتن و بەتاڵکردنی دانەوێلە لە سایلۆی کەربەلا، کارمەندانی ژمێریاری دەستیانکردووە بە ھەژمارکردن و رێکخستنی شایستەی دارایی جوتیاران و چەکی پارە دراوەتە جوتیاران.
پێشتریش وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاندبوو، بەرھەمی گەنمی ئەمساڵ دەگاتە چوار ملیۆن تۆن و بەشی ٨٥%ی پێداویستییەکانی وڵات دەکات.
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییان کردووە بۆ دروستکردنی ئەپلیکەشنێک، بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان لە بەشەخۆراکی مانگانە و ئەو ماددانەی دابەش دەکرێت ئاگادار بکاتەوە.
رونیشیکردوەتەو، بەشی پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانی بە ھاوکاریی پرۆگرامی خۆراکی جیھانیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەپلیکەیشنی ئەلیکترۆنیی تایبەت بە پڕۆژەی بەشەخۆراک رادەگەیەنێت، ھاووڵاتیان دەتوانن لەو رێگەیەوە ئاگاداری چۆنێتیی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەببن، ھەروەھا ھاووڵاتیان دەشتوانن ھەر ماددەیەکی خۆراکی مانگانەیان نەوێت، لە رێگەی ئەپلیکەیشنەکەوە رەتیبکەنەوە.
"مەزھەر محەمەد ساڵح" راوێژکاری دارایی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێشبینیدەکەن بەمنزیکانە بەھای دۆلار لە نرخی رەسمی کە ١٣٢ ھەزار دینارە بۆ ھەر ١٠٠ دۆلارێک، نزیک ببێتەوە.
وتیشی، بانکە ئەھلییەکان پابەندبوون بە حەواڵە و حکومەتی ئەلکترۆنیش کۆنترۆڵی حەواڵەی دەرەکی کردووە، ھەموو ئەوانەش ھۆکار دەبن بۆ بەرزبوونەوەی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.
محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغداد لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بوونی رەوتی سەدر لە پڕۆسەی سیاسی عێراق گرنگە، کشانەوەشیان بۆشای سیاسی دروستدەکات.
وتیشی، ئاگاداری ئەوەیە کە بەشێک لەلایەنەکان دەیانەوێت لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر قسە بکەن و قایلی بکەن بۆ گەڕانەوە بۆ پڕۆسەی سیاسی، تاوەکو ھاوسەنگی پڕۆسەی سیاسی رابگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد کە، موقتەدا سەدر ئازادە لە بڕیارەکانی سەبارەت بە داخستنی نوسینگەکانی بۆ ماوەی ساڵێک و ھەڵپەساردنی کارەکانی رەوتەکەی.
دەقی پەیەمەکە...
لەگەڵ ھاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا، پیرۆزبایەکی گەرم لە سەرجەم عێراقیەکان و مسوڵمانان دەکەم.
ھەموو ساڵێک وڵاتەکەمان و ھاووڵاتییەکانمان جەژن بەبێ جیاوازی و بە ئاشتی و گەشەسەندن بەڕێبکەن، خوای گەورە بەبیکاتە مایەی خێرو خۆشی و بەرەکەت و ئاشتی و ئەمنی و سەقامگیری بۆ ھەموو
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغداد رایگەیاند، سەعد كەمبش كە لە مانگی ئاداری رابردوو لەسەر دۆسییەكانی گەندەڵی و چەند تۆمەتێكی یاسایی بە فەرمانی دەستەی دەستپاكی لە بنكەیەكی پۆلیس لە ناوچەی كەڕادە مریەم دەستبەسەربوو شەوی سێشەممە بە ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی هەڵهاتووە و هێشتا چۆنیەتی هەڵهاتنەكەی ناڕوونە.
بە وتەی سەرچاوەكە، هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەكەدا بڵاوكراونەتەوە و دەستیانكردووە بە هەڵمەتی گەڕان و پشكنین و دووبارە دەستگیركردنەوەی.
لای خۆشییەوە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ فەرمانیكردووە بە راگرتنی ئەفسەری بنكەی پۆلیسی ساڵحیە و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ هۆكاری هەڵهاتنی سەعد كەمبش پێكهێناوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیەندراوێکی لەبارەی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفونییەکەی ئەنتۆنی بلینکن و محەمەد شیاع سودانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ھەردوولا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و واشنتۆن کردووە.
ھەروەھا گفتوگۆشیان لەسەر ھەوڵەکانی حکومەتی عێراق کردووە لە بواری چاکسازی ئابووری و ھەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی گەشەپێدان و ئەدای ھێزە ئەمنیەکانی عێراق لە راوەدونانی تیرۆریستان و رۆڵی ئەمریکاش لە ھاوکاریکردنی عێراق لە بواری راوێژکاری و راھێنانی سەربازیی باسکراوە.
ھەروەھا سەرۆک وەزیرانی عێراقیش باسی لە ھەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی کردووە لەبارەی کێشە و گرفتە ئەمنی و ئابوورییەکان لەسەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی، لەگەڵ پشتگیریکردنی ھەوڵەکان بۆ ئارامی و بەھێزکردنی سیاسەتی دیالۆگ لەپێناو چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.
ھاوکات بلینکن لە توتێکدا ستایشی ھەوڵەکانی سودانی دەکات بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق سەبارەت بە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم.