وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەپلیکەیشنێک بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراک رادەگەیەنێت
هادی
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٣
١٩٨
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییان کردووە بۆ دروستکردنی ئەپلیکەشنێک، بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان لە بەشەخۆراکی مانگانە و ئەو ماددانەی دابەش دەکرێت ئاگادار بکاتەوە.
رونیشیکردوەتەو، بەشی پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانی بە ھاوکاریی پرۆگرامی خۆراکی جیھانیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەپلیکەیشنی ئەلیکترۆنیی تایبەت بە پڕۆژەی بەشەخۆراک رادەگەیەنێت، ھاووڵاتیان دەتوانن لەو رێگەیەوە ئاگاداری چۆنێتیی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەببن، ھەروەھا ھاووڵاتیان دەشتوانن ھەر ماددەیەکی خۆراکی مانگانەیان نەوێت، لە رێگەی ئەپلیکەیشنەکەوە رەتیبکەنەوە.