شەوی رابردوو بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاویانکردەوە، دوای جەژن محەمەد شیاع سودانی لیستێکی گۆڕانکاری وەزاری و پارێزگارەکان رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات، بەگوێرەی لیستەکەش وەزیری نەوت و پارێزگارەکانی ئەنبار، نەینەوا، بابل و زیقار بەر گۆڕانکارییەکان دەکەون.

لەم بارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، دەنگۆی گۆڕانکاری لە  لەپۆستە کارگێریە باڵاکانی دەوڵەتی عێراقدا دوورە لەراستییەوە و مەبەستی بڵاوکردنەوەی ھەواڵەکەش بۆ شێواندنی رایی گشتیە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، ھەر ڕێکارێک یان بڕیارێکی کارگێری سەبارەت بەکاری حکومەت ھەبێت، ھاوشێوەی ھەموو جارەکانی دیکە بەشێوەیەکی روون و ئاشکرا لەدەزگاکانی ڕاگەیاندنی فەرمی بڵاودەکرێتەوە.