خالید شەمال وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، ھاوکاری و پشتیوانیکردنی دۆسێی ئاو ئەرکی ھەمووانە نەک تەنھا لایەنێکی دیاریکراو، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاویش ساڵانە پێویستی بە لانی کەم تریلیۆنێک و ٥٠٠ ملیار دینار ھەیە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە ستراتیژی و گرنگەکانی تایبەت بە ئاو وەک دروستکردنی بەنداو و نۆژەنکردنەوە و گۆڕینی سیستمی ئاودێری کراوە بۆ داخراو.

وتیشی، بەھۆی زۆری بارانبارینەوە گلدانەوەی ئاو لە عێراق بەراورد بە سەرەتای وەرزی زستان بە رێژەی ٣٠٪ بەرزبووەتەوە و ئاوی خواردنەوە و بەکارھێنانیشی بۆ ھەر بوارێکی تر مەترسی لەسەر نییە و گرەنتی کراوە.