وەزیری بەرگریی عێراق چەند بەرپرسێکی باڵا دووردەخاتەوە
ئایار
٢٣ی نیسانی ٢٠٢٣
٣٬٩٩٦
سابت محەمەد عەباس، وەزیری بەرگریی عێراق رایگەیاند، دوای بەسەرکردنەوەی بنکەی تاجی کەموکورتیان لەو بنکەیە بەدی کرد، ھەربۆیە فەرماندە و بەڕێوەبەری ھەواڵگیریی بنکەکە لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستیپێکردووە.
وەزیری بەرگری ھۆشداریدا و وتی، ھەموو گەندەڵکاران لە ھەر پۆستێکدا بن یاخود ھەر پلەیەکیان لە سوپای عێراقدا ھەبێت دووردەخرێنەوە.
لە ماوەی رابردوودا وەزیری بەرگریی عێراق، بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی و لە ناکاو سەردانی بەشێک لە بنکە سەربازییەکانی سوپای کرد و نیگەرانی لە کەموکورتی بنکەکان دەربڕی.