بلینکن ستایشی ھەوڵەکانی سودانی دەکات بۆ رێککەوتن لەگەڵ ھەرێمی کوردستان
کەژان
١٩ی نیسانی ٢٠٢٣
٦٠٦
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیەندراوێکی لەبارەی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفونییەکەی ئەنتۆنی بلینکن و محەمەد شیاع سودانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ھەردوولا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و واشنتۆن کردووە.
ھەروەھا گفتوگۆشیان لەسەر ھەوڵەکانی حکومەتی عێراق کردووە لە بواری چاکسازی ئابووری و ھەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی گەشەپێدان و ئەدای ھێزە ئەمنیەکانی عێراق لە راوەدونانی تیرۆریستان و رۆڵی ئەمریکاش لە ھاوکاریکردنی عێراق لە بواری راوێژکاری و راھێنانی سەربازیی باسکراوە.
ھەروەھا سەرۆک وەزیرانی عێراقیش باسی لە ھەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی کردووە لەبارەی کێشە و گرفتە ئەمنی و ئابوورییەکان لەسەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی، لەگەڵ پشتگیریکردنی ھەوڵەکان بۆ ئارامی و بەھێزکردنی سیاسەتی دیالۆگ لەپێناو چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.
ھاوکات بلینکن لە توتێکدا ستایشی ھەوڵەکانی سودانی دەکات بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق سەبارەت بە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم.