لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ ھەریەک لە ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەھەپە) و مەراڵ ئاکشنەر- سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی کە دوو گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیان کۆدەبنەوە و پرسی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان تاوتوێ دەکەن، کە بڕیارە ٣١ی ئاداری ساڵی داھاتوو ئەنجام بدرێت.
پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن دەیانەوێت بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ئاستی پارێزگاکانی تورکیادا ھەماھەنگی لەگەڵ یەکتردا بکەن و لەو ناوچانەی دەنگی پارتێکی ئۆپۆزسیۆن بەھێزە، پارتەکانی دیکە کاندیدی سەرۆکی شارەوانی دیارینەکەن تا ئۆپۆزسیۆن بتوانێت لە دەسەڵات بباتەوە.
لەم بارەیەوە ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی جەھەپە رایگەیاند، بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان بە ڕەسمی ھاوپەیمانی لەگەڵ ھیچ لایەنێکدا ناکەن، بەڵام لەسەر ئاستی پارێزگاکان ھەماھەنگیان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆن دەبێت.
ڤلادمێر پوتن، سەرۆکی روسیا لە نامەیەکەدا بۆ مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین ئاماژەی بەوەشکردوە، دامەزراندنی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری فەڵەستین لەسەر سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ مەرجی بنەڕەتییە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەی نێوان ئیسرائیلی و فەڵەستینییەکان.
دەشڵێت، شەڕی غەززە و ململانێ خوێناوییەکەی بۆ دانیشتوانی مەدەنی فەڵەستین بووەتە ھۆی ئازارێکی گەورە، بۆیە مۆسکۆ پێداگرە لەسەر چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان.
سەرۆکی روسیا جەخت دەکاتەوە کە دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستین مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ ھەر رێککەوتنێکی گشتگیر و دادپەروەر و درێژخایەن لە نێوان ئیسرائیلی و فەڵەستینییەکان.
بەشی زیندانییەکانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی ئاگربەستە مرۆییەکانی لەگەڵ گروپی چەکداری حەماس، شەوی رابردوو لە بەرامبەر ئازادکردنی ١١ بارمتەی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە، ٣٣ بارمتەی فەڵەستینییان ئازادکردووە.
ھاوکات، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاندووە، ئەو ٣٣ بارمتە فەڵەستینییەی ئیسرائیل ئازادیکردوون، پێکھاتوون لە ٣٠ منداڵی خوار ١٨ ساڵ و سێ ژن. جەختی لەوەشکردەوە، وەک وڵاتێکی نێوەندگیری نێوان حەماس و ئیسرائیل، ھەموو ھەوڵێکیان دەخەنەگەڕ بۆ ئازادکردنی تەواوی ئەو بارمتانەی لە ئیسرائیل و کەرتی غەززە ماون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە بۆ ماوەی چوار رۆژ ئاگربەستی مرۆیی بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بە کەرتی غەززە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل راگەیاندرا و لەو نێوەندەشدا، ٥٣ بارمتە لە کەرتی غەززە و ١١٧ بارمتە لە ئیسرائیل ئازادکران. دواتریش ئاگربەست تاکو رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو درێژکرایەوە و بڕیاریشە لەو ماوەیەدا ٢٠ بارمتەی ئیسرائیلی و ٦٠ بارمتەی فەڵەستینی ئازاد بکرێن.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لۆید ئۆستین وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ یۆھاڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەنجامدا، سەبارەت بە گەڕاندنەوەی بارمتەکان و وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە غەززە.
پنتاگون راشیگەیاند، ئۆستن داوای لە ھاوتا ئیسرائیلەکەی کردووە کە بازنەی ململانێکان لە فەلەستین فراوانتر نەکەن و ھەوڵبدەن بۆ زیادکردنی ناردنی ئەو ھاوکاریانەی لە ئێستادا رێگەی پێدراوە.
جەختیشی کردەوە، لەسەر بەردەوامی ھاوکارییە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل و ھەروەھا لەسەر ھەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی ھێز و بەرژەوەندییەکانی لە سەرانسەری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە رۆژی یەکی مانگی داھاتوەوە ئەو ھەژمارانە دەسڕێنەوە کە بۆ ماوەی دوو ساڵ ناچالاکن و بەکارنەھاتوون، بەڵام ئەو رێکارە بۆ ھەژماری فەرمانبەران و خوێندنگەکان جێبەجێناکرێت.
ئەکسیۆس دەشڵێت، پێش سڕینەوەی ھەژمارەکە، کۆمپانیا گوگڵ نامەیەکی ئاگادارکردنەوە بۆ ناونیشانی ئیمەیڵەکە دەنێرێت.
باسی لەوەشکردوە، ئەو کەسانەی نایەنەوێت ھەژمارەکانیان دابخرێت پێویستە بەردەوام بچنە ناو ھەژمارەکانیان و ئیمەیڵ بخوێننەوە و بینێرن، یاخود لە رێگەی ھەژمارەکانیانەوە سەیری یوتیوب بکەن.
نوسینگەی بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ھێشتا ١٧٣ بارمتە کە رۆژی حەوتی مانگی رابردوو رفێندراون، لە دەستی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماسدا ماون. لەو ژمارەیەش ١٧ بارمتەیان بیانین و شەش بارمتەیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە، ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل چووە بواری جێبەجێکردنەوە، لە ماوەی چوار رۆژی رابردووشدا حەماس ٦٩ بارمتەی ئیسرائیلی و بیانیی ئازاد کرد، لە بەرامبەردا ئیسرائیل ١٥٠ دەستگیرکراوی فەڵەستینیی ئازاد کرد. بڕیاریشە ئەمڕۆ و سبەینێ ٢٠ بارمتەی ئیسرائیلیی و ٦٠ دەستگیرکراوی فەڵەستینیی ئازاد بکرێن.
نیتین غادکاری، وەزیری گواستنەوەی ھیندستان رایگەیاند، ئەو ٤١ کرێکارە ماوەی ١٧ رۆژبوو لەناو تونێلێکی روخاو لە ناوچەی ھیمالایا گیریانخواردبوو رزگارکران.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، رزگارکردنی کرێکارەکان بە ھەماھەنگی نێوان ژمارەیەک ئاژانسی فریاکەوتن بووە و یەکێک بووە لە گرنگترین ھەڵمەتەکانی رزگارکردن لە چەند ساڵی رابردودا.
لێپرسراوانی بەرگری شارستانی ھیندستان لەرێگەی رەوانەکردنی بۆری تا شوێنی گیرخواردنی کرێکارەکان، توانییان یەک یەک کرێکارەکان رزگاربکەن.
ئاژانسی ھەواڵی باکور لە سەرچاوەیەکی حکومەتی سوریاوە بڵاویکردەوە، لە دوو رۆژی رابردودا چەندجارێک شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای سوریا و چەکدارانی داعش لە حمس و دێرەزور رویداوە و لە ئەنجامیشدا چەکدارێکی داعش و سەربازێک کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە بەرامبەریشدا ٤٠ سەربازی سوپا و گروپی چەکداری نزیک لە حکومەت کوژراون و برینداربوون، لەئێستاشدا ھەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنین بۆ لەناوبردنی پێگەکانی داعش لە ناوەڕاست و رۆژھەڵاتی سوریا چڕکراونەتەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە ولیەم بێرنز، بەڕێوەبەری دەزگای ھەواڵگریی ئەمریکا و دەیڤید بارنیاع، بەڕێوەبەری ھەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد) لە دەوحە لەگەڵ محەمەد عەبدولرەحمان ئالسانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر کۆبوونەتەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا لێپرسراوانی میسریش ئامادەبوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەسەر پێشنیازی سەرۆکوەزیرانی قەتەر، بەڕێوەبەرانی ھەواڵگری ئەمریکا و ئیسرائیل زنجیرەیەک کۆبوونەوە لە دەوحە ئەنجامدەدەن و تیایدا باس لە قۆناغەکانی دوایی کۆتاییھاتنی ئاگربەست لە غەززە و تاوتوێی مەرجی لایەنەکانیش بۆ رێککەوتنێکی ئاگربەستی درێژخایەن دەکەن.
رۆژی ھەینی یەکەم ئاگربەست لە غەززە دوای ٤٨ رۆژ لە شەڕ و پێکدادان راگەیەنرا کە ماوەکەی چوار رۆژ بوو، دواتریش ماوەی ئاگربەست دوو رۆژی تر درێژکرایەوە، لەئێستاشدا قەتەر و میسر کار بۆ رێککەوتن لەسەر ئاگربەستێکی درێژخایەن لە غەززە دەکەن.
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ ئەنقەرە ئەنجام نادرێت.
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رونینەکردووەتەوە کە سەردانەکە ھەڵوەشاوەتەوە یان بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە، ھەروەھا زانیاریشی لەسەر ھۆکاری ئەنجامنەدانی سەردانەکەی رەئیسی بڵاونەکردووەتەوە.
بەڵام ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، سەردانەکەی رەئیسی بۆ تورکیا دواخراوە، بەبێ ئەوەی ھۆکارەکەی ئاشکرابکات.
٢٦ی ئەم مانگە ھەردوو سەرۆککۆماری تورکیا و ئێران بە تەلەفۆن رەوشی غەززە و ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماسیان تاوتوێکرد و رایانگەیاند، دەبێت ئاشتییەکی ھەمیشەیی بۆ دۆزی فەڵەستین بونیاد بنرێت.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، شەوی سێشەممە حەماس ١٠ بارمتەی ئیسرائیلیی و دوو بارمتەی بیانی ئازاد کرد و رادەستی مانگی سوری نێودەوڵەتی کردوون.
لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل ٣٠ بارمتەی فەڵەستینی ئازاد کرد کە پێکھاتوون لە ١٥ کچ و ژن و ١٥ منداڵ.
لە رۆژی ھەینییەوە کە رێککەوتنی ئاگربەست کەوتووەتەبواری جێبەجێکردنەوە، رۆژانە حەماس ١٠ بارمتەی ژن و منداڵی ئیسرائیلی ئازاد دەکات، لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل ٣٠ بارمتەی فەڵەستینی ئازاد دەکات.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، مامۆستا حسێن عەلیمورادی بەڕێوبەری قوتابخانەی زانستە ئاینییەکان لە شاری سنە، بە تۆمەتی "چالاکی دژی ئاسایشی وڵات" و "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران" لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایان لقی ھەمەدان بە ١٦ مانگ بەندکردن سزا درا، لە کاتێکدا مانگی نیسانی رابردووش لەلایەن ھەمان دادگا و لە دۆسیەیەکی تردا بە دوو ساڵ بەندکردن سزا درابوو.
راشیگەیاندوە، حسێن عەلیمورادی مامۆستایی ئایینیە و خەڵکی شاری سنەیە، سێی نیسانی رابردووش بە تۆمەتی شێواندنی ڕای گشتی بانگھێشتی دادگا کراوە.
بەپێی میدیاکانی تورکیا، دوای بەفربارین، شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە ڕووی لە پارێزگاکانی قەرس و ئەردەخان و ئەرزەڕۆم و تونجەلی و ئاگری کردووە، شەپۆلی سەرماکەش کاریگەری لەسەر ژیانی ھاووڵاتیان دروستکردووە، چونکە پلەکانی گەرما بۆ خوار ١٢ پلەی ژێر سفری سەدی دابەزیون.
شەپۆلی سەرما بووەتە ھۆی بەستەڵەک و سەھۆڵبەندان و بەشێک لە شەقام و کۆڵانەکان بەستویەتی.
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە توندوتیژی خێزانی و کۆمەڵگە رایگەیاند، ژنێک لە کۆی سێ ژن لە جیھاندا روبەڕووی جۆرێک لە جۆرەکانی توندوتیژی جەستەیی و گێچەڵی سێکسی دەبێتەوە، زیاتر لە یەک ملیۆن ژن و کچیش لە عێراق مەترسی توندوتیژییان لەسەرە، ٢٦%ی ژنانی عێراقیش رایانگەیاندووە لەسەر دەستی ھاوسەرەکانیان روبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.
بەپێی ئەو راپۆرتە، توندوتیژی دژی ژنان و کچان لە جیھاندا زیادیکردووە، لە بەغدادیش ژمارەیەکی کەم لە ژنان سکاڵا لەسەر ئەنجامدانی توندوتیژی تۆمار دەکەن، ئەوانەشی سکاڵا دەکەن دەیانەوێت ناوەکانیان پارێزراو بێت یاخود دەیانەوێت لەگەڵ پۆلیسی ژن قسە بکەن.
پۆلیسی یۆنان رایگەیاند، باندێکی گەورەی قاچاخچیکردنیان بە خەڵک دەستگیرکردووە کە لە شەش کەس پێکھاتوون و کە ھاووڵاتییەکی سوری و فەڵەستینییەک و چوار ھاووڵاتی عێراقین.
وتیشی، ئەو باندە پارەیان لە کۆچبەران وەرگرتووە لە پێناو گواستنەوەیان بۆ ئەلبانیا و دواتر گەشتکردن بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، ئاشکراشیکرد، ئەو شەش تۆمەتبارە، لە گوندێکی سەر سنووری ئەلبانیا دەستگیرکراون، بەڵام ھیچ کۆچبەرێک لەگەڵ قاچاخچییەکان نەدۆزراوەتەوە.
پۆلیسی یۆنان ئاماژەی بەوەشکرد، بەدوای حەوت ئەندامی دیکەی باندەکەدا دەگەڕێن کە تا ئێستا شوێنیان نادیارە.
لە ٢٨ی ئەیلولیشدا حەوت ئەندامی دیکەی باندەکە لە ھەمان ناوچە دەستگیرکران و لەو کاتەدا ١١ کۆچبەر بە دەستبەسەرکراوی لە کوخ و شوێنە سەربازییە جێھێڵراوەکاندا دۆزرانەوە.
رۆنی جاکسن ئەندامێکی کۆمارییەکان لەسەر ویلایەتی تەکساس و پزیشکی پێشوو لە کۆشکی سپی رایگەیاندووە، بایدن لەو کاتەوەی سەرۆکە زۆر بەخێرایی رەوشی تەندروستی بەرەو خراپی چووە و ناکرێت تا ئەو ماوەیەی ماوێتی لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە یاخود چوار ساڵی دیکە ببێتەوە بە سەرۆک، چونکە وڵات دووچاری مەترسی گەورە دەکاتەوە.
ئەو پزیشکە لە سەردەمی ئیدارەی جۆرج بوش و باراک ئۆباما و دۆناڵد ترەمپ کاری کردووە و پێشتریش ھۆشداریداوە سەبارەت بە ئاستی ھزر و ھۆشیاری بایدن، تەنانەت داوای کردووە پشکنینی ھزری بۆ بکرێت یاخود لەکێبڕکێی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ بکشێتەوە.
بایدن تەمەنی ٨١ ساڵە و بە تەمەنترین سەرۆکی ئەمریکایە، مشتومڕ لەسەر تەندروستی ئەو سەرۆکەش لەکاتێکدایە کێبڕکێ و بانگەشەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، چڕ بووەتەوە.