پوتن: دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستین چارەسەری کێشەکان دەکات
کوردسات نیوز
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
١٩٠
ڤلادمێر پوتن، سەرۆکی روسیا لە نامەیەکەدا بۆ مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین ئاماژەی بەوەشکردوە، دامەزراندنی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری فەڵەستین لەسەر سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ مەرجی بنەڕەتییە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەی نێوان ئیسرائیلی و فەڵەستینییەکان.
دەشڵێت، شەڕی غەززە و ململانێ خوێناوییەکەی بۆ دانیشتوانی مەدەنی فەڵەستین بووەتە ھۆی ئازارێکی گەورە، بۆیە مۆسکۆ پێداگرە لەسەر چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان.
سەرۆکی روسیا جەخت دەکاتەوە کە دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستین مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ ھەر رێککەوتنێکی گشتگیر و دادپەروەر و درێژخایەن لە نێوان ئیسرائیلی و فەڵەستینییەکان.