جیهان

حزبوڵای لوبنانی لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە ھێرشەکان رایگەیاندووە، لە کەرتی رۆژھەڵات لە باشوری لوبنان بۆردوومانی کۆبوونەوەیەکی سەربازانی ئیسرائیلیان لە دەوروبەری قەڵای "ھونین" کردووە. 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە کەرتی رۆژئاوای باشوری لوبنانیشەوە، بۆردوومانی سەربازانی ئیسرائیلیان کردووە ھەروەھا کۆبوونەوەیەکی دیکەی سەربازانی ئیسرائیلیان لە دەوروبەری ناوچەی "سەکنە زرعیت" لە باکوری ئیسرائیل بۆردومان کردووە و ئامانجەکەیان پێکاوە. 

لای خۆشیەوە، سوپای ئیسرائیل ١٥ پێگەی حزبوڵای لە باشوری لوبنان کردووەتە ئامانج، بەھۆشیەوە دوو ئەندامی حزبوڵا کوژران و زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەکان لێدراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد رەزا ئاشتیانی، وەزیری بەرگری ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، بە ھیچ شێوەیەک رێگەنادەن وڵاتانی دراوسێ ببنە ھەڕەشە بۆ سەر ئێران و ھەر مەترسییەک لەسەر وڵاتەکەیان ھەبێت بەرەنگاری دەبنەوە.

راشیگەیاند، ئەگەر عێراق و پاکستان ھۆشدارییەکانی وڵاتەکەی بە ھەند وەرنەگرن، ئەوا ھێرشی دیکە بۆ سەر ئەو دوو وڵاتە ئەنجامدەدەنەوە.

لە چەند رۆژی رابردودا، ئێران لە دوو ھێرشی جیادا، ھەریەک لە عێراق و پاکستانی بۆردومانکرد و چەندین قوربانی لێکەوتەوە، روداوەکەش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کاردانەوەی لێکەوتەوە و لەلایەن زۆرینەوەی وڵاتانی زلھێزی جیھانەوە ئیدانە کرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوری رایگەیاند، ھێرشەکە بۆ سەر باڵەخانەیەکی چوار نھۆمی بووە لە گەڕەکی (مەززە) لە خۆرئاوای دیمەشق  بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان پێنج کەس کوژراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی ھێرشەکەوە باڵەخانەکە بەتەواوی داڕوخاوە و گەڕەکەکە بەوە ناسراوە کە شوێنی نیشتەجێ بوونی فەرماندەکانی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانە.
ھاوکات، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەھۆی ھێرشەکەوە بەرپرسێکی پاسداران کوژراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتووی ئەمریکا لە نزیک بنکەی سەربازیی بەلەد لە عێراق خراوەتە خوارەوە و دواتر ھێزە ئەمنییەکانی عێراق توانیویانە دەستبەسەر پارچەکانی فڕۆکەکەدا بگرن و بیگەڕێننەوە بۆ ھێزەکانی ئەمریکا، بەڵام لێپرسراوەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا جۆری ئەو فڕۆکەیەی ئاشکرا نەکردووە کە خراوەتە خوارەوە و ھۆکارەکەشی باس نەکرد.

لە بەرامبەردا گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی رایگەیاند، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو بە چەکی پێشکەوتوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتووی ئەمریکایان لە ئاسمانی پارێزگای دیالە خستووەتە خوارەوە کە لە جۆری (ئێم کیو ٩) بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا لە وتارێکدا لەبارەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و کاریگەری لەسەر کۆی رووداوەکانی جیھان کە لە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندوە، ترەمپ ئەو کەسە خراپە نییە کە بەشێکی ئەمریکییەکان و سەرکردەکانی جیھان باسی دەکەن، چونکە ئەگەر بە وردی لێکۆڵینەوە لە سیاسەتی چوار ساڵی ئەمریکا بکرێت لە سەردەمی ترەمپدا، راستییەکان دەرکەون کە ترەمپ چەند سەرکەوتوو بووە بەتایبەتیش لە بواری گەشەپێدانی کەرتی ئابووریدا.

وتیشی، ئەگەر ترەمپ ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا بەھیچ شێوەیەک دەستبەرداری ئەو وڵاتانە نابێت کە پێشتر وڵاتەکەی ھاوکاری کردوون بۆ بەرگری کردن لە وڵاتەکانیان بەتایبەتیش ئۆکراین، جەختیشیکردووەتەوە، گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەو رووداوەیە کە ھەموو جیھان پێویستی پێیەتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ھێرشەکەی ئیسرائیلدا ژمارەیەک ئەندامی ھێزەکانی سوریا و چوار راوێژکاری سەربازی پاسداران کوژراون.

بەپێی میدیاکانی ئێران، سادق ئومێدزادە جێگری فەرماندەی ھەواڵگری فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و جیگرەکەی لەناو کوژاراوەکاندان.

روانگەی سوری دەڵێت، ھێرشەکە بۆ سەر باڵەخانەیەکی چوار نھۆمی بووە لە گەڕەکی (مەززە) لە خۆرئاوای دیمەشق، بەھۆی ھێرشەکەوە باڵەخانەکە بەتەواوی داڕوخاوە و گەڕەکەکە بەوە ناسراوە کە شوێنی نیشتەجێ بوونی فەرماندەکانی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زۆربەی ھێڵە ئاسمانیەکانی ئەفریقا، ئاسیا، ئەمریکا و ئەوروپا لەدوای سەرھەڵدانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە حەوتی تشرینی یەکەمی رابردوو تا ئێستا سەدان گەشتیان بۆ تەلئەبیب راگرتووە.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ٣٩ ھێڵی ئاسمانی کە زۆربەیان لە ئەوروپا و رۆژھەڵاتی ناوەڕاستن، گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل تا کاتێکی نادیار راگرتووە، کە بەوتەی رۆژنامەکە، زیانی سەدان ملیۆن دۆلاری بە ئابووری ئەو وڵاتە گەیاندووە.

راگرتنی گەشتەکان بەھۆی ھێرشی مووشەکی و ھێرشە لەناکاوەکانی حەماس و سوپای ئیسرائیلەوەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیزەت رەشق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، فرۆشتنی ئەو وەھمەی کە بایدن ھەوڵی قسەکردن لەسەر دەوڵەتی فەڵەستینی دەدات، گەڵی فەلەستین فریو نادات.

ھەرچەندە ئەمریکا ھاوپەیمانی سەرەکی ئیسرائیلە، بەڵام پشتیوانی خۆی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی لەپاڵ دەوڵەتی جولەکە دوپاتکردووەتەوە، لەکاتێدا لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە دروستکردنی ئەو دەوڵەتە رەتدەکرێتەوە.

عیزەت رەشق دوپاتیکردەوە، بایدن ھاوبەشێکی تەواوەتی شەڕی جینۆسایدە، بۆیە فەڵەستینیەکان چاوەڕێی ھیچ شتێکی باشی لێ ناکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە دوایین راپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بە داھاتی بەدەستھاتووی ئێران کردووە لە ئەنجامی فرۆشتنی نەوت و ئەوەی خستوەتەڕو، لە مانگی یەک تا مانگی نۆی ساڵی ٢٠٢٣، ئێران بەبەھای ٣٤ ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە کە دەکاتە ١٢٪ی کۆی نەوتی فرۆشراوی رێکخراوی ئۆپیک.

باسی لەوەشکردوە، ئێران لە ساڵی ٢٠٢٠ بە بەھای ١٧ ملیار دۆلار و لە ساڵی ٢٠٢١ بەبەھای ٣٧ ملیار دۆلار  نەوتی فرۆشتووە، ھەروەھا ساڵی ٢٠٢٢ش بە بەھای ٥٤ ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، یەکێک لە بریندارانی ھێرشەکەی سەر سوپای پاسداران لە دیمەشق گیانی لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی کوژراوەکان بووە بە پێنج کەس.

سوپای پاسداران ناسنامەی کوژراوەکەی بڵاوکردووەتەوە کە ناوی محەمەد ئەمین سەمەدیە و راوێژکاربووە و بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.

لای خۆشیەوە ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، ھێرشەکەی ئیسرائیل بەبێ وەڵام تێناپەڕێت تۆڵەی کوژراوەکانیان دەکەنەوە.

ئەوەش دوای ٢٥ رۆژ دێت لە کوژرانی راوێژکارێکی باڵای فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران بەناوی رەزا موسەوی کە لە سوریا لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەدواداچوونی سیاسی و یاسایی و نێودەوڵەتی بۆ ھێرشەکە دەکەن و لە کات و شوێنی خۆیدا مافی وەڵامدانەوەی ھێرشەکەیان دەبێت، رێگە نادەن خوێنی راوێژکارە کوژراوەکانیان لە سوریا بەفیڕۆ بچێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، راوێژکارەکانیان لەسەر بانگھێشتی سوریا لەو وڵاتە بوون و ئامانجیان رووبەرووبوونەوەی تیرۆر بوو لە سوریا.

وتیشی، ئامانجی ئیسرائیل تێکدانی ئاسایش و ئارامی ناوچەیەکەیە، بەم ھێرشانەش دەیەوێت شکستەکانی خۆی لە غەززە پەردەپۆش بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تێری بریتۆن، کۆمیساری بازاڕی ناوخۆیی یەکێتی ئەوروپا لە میانی سەردانێکی بۆ ئیستۆنیا دوپاتیکردەوە، یەکێتیەکەیان لەتوانایدایە تا کۆتایی ئەمساڵ لانیکەم یەک ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار فیشەک و تەقەمەنی بەرھەم بھێنێت.

وتیشی، لە ساتێکی ھەستیاردان بۆ پاراستنی ئاسایشی یەکێتییەکەو پێویستە تا کۆتایی ھاوکاری ئۆکراین بکەن.

لای خۆیەوە دیمیتری کۆلیبا وەزیری دەرەوەی ئۆکراین داوای لە وڵاتانی ھاریکار و ھاوپەیمانی ئۆکراین کرد، ھەوڵەکانیان زیاتر بکەن بۆ رێگریکردن لە روسیا تا نەتوانێت چەک بۆ ھێرشەکانی بەدەستبھێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیەندراوەکەی کۆمکاری عەرەبی لەبارەی ھێرشەکەی ھەولێر رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ھێرشەکە بەپێی مافی مەشرووعی ئێران بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و دەستوپێوەندەکانی ئیسرائیل ئەنجامدراوە کە ئاسایشی نیشتمانیی ئیرانیان کردووەتە ئامانج و ھاووڵاتییانی ئیرانیان رووبەرووی ھەرەشە و مەترسی کردووەتەوە.

جەختیشیکردووەتەوە، وڵاتەکەی رێز لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەگرێت و چاوەروانن حکومەتی عێراق پابەندی رێککەوتنی ئەمنی نێوانیان بیت و بە تەواوی جێبەجێیبکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە رایگەیاند، ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە گەیشتوەتە ٢٤ ھەزار و ٦٢٠ ھاووڵاتی، کە ژن و منداڵیشی تیایە و ٦١ ھەزار و ٨٣٠ ھاووڵاتی برینداربوون. 
باسی لەوەشکردووە، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ١٧٢ ھاووڵاتی سڤیل بەھۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە گیانیانلەدەستداوە. 

ھاوکات سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لێپرسراوێکی سوپاکەیان دوای ئەوەی بە سەختی بریندارببوو گیانیلەدەستدا و تائێستا ٥٣٠ سەرباز لە سەرەتای شەڕەکەیان لەگەڵ حەماسدا کوژراون کە ١٩٤یان لە کەرتی غەززە بوون و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتوەتە دوو ھەزار و ٦٣٠ سەرباز.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عبیر خالد، ھاوسەرۆکی دەستەی سوتەمەنی رۆژئاوای کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی باکوری راگەیاند، بەھۆی ھێرشەکانی تورکیاوە سەرجەم پاڵاوگەکان لەکار وەستاون و توانای بەرھەمھێنانی بەنزین و نەوت و غازییان نەماوە.

وتیشی، ھەرچەندە لە رۆژانی داھاتوودا ھەوڵ دەدەن سوتەمەنی لە دەرەوە ھاوردە بکەن، بەڵام بەھۆی زۆری خواست لەسەری پێشبینی دەکرێت قەیرانی سوتەمەنی دروست ببێت و نرخەکەشی لە بازاردا بەرزببێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری کۆریای باکور رۆژی ھەینی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، مانۆڕە ھاوبەشەکەی ئەو سێ وڵاتە ھەڕەشەیەکی راستەقینەیە لەسەر ئاسایشی پیۆنگ یانگ، بۆیە وەک کاردانەوەیەک چەکی ئەتۆمیان لە ژێر ئاودا تاقیکردوەتەوە کە ئێستا لە دەریای رۆژھەڵاتی کۆریا لەژێر گەشەپێدان دایە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، رێکارەکانیان بۆ پشتبەستن بە چەکی ئەتۆم بەردەوام دەبێت بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھەڕەشەیەک کە لە دەریاوە بکرێتەسەریان، ئەوەش وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ مانۆڕە دوژمنکارییەکەی ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی.

ئەوە لەکاتێکدایە ھەفتەی رابردوو ئەمریکا و ژاپۆن و کۆریای باشور مانۆڕی سەربازییان ئەنجامدا، کە وەک ئامادەکارییەک بۆ ھەڕەشەی بەکارھێنانی چەکی ئەتۆم لەلایەن کۆریای باکورەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...6667686970...420