ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا کە ژووری دووەمی یاسادانانی وڵاتەکەیە، بە زۆرینەی دەنگ پێشنیازێکی پەسەندکرد کە تیایدا داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کرد دڵنیایی بدات کە رواندا بۆ کۆچبەران پارێزراو دەبێت، ئەو کاتە گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا دەکات.
رۆژی ١٧ی ئەم مانگە پەرلەمانی بەریتانیا دەنگی لەسەر پڕۆژەیاسایەکدا کە رێگە بە حکومەت دەدات بەشێک لە کۆچبەرانی نایاسایی رەوانەی رواندا بکات و تا وەرگرتنی مافی پەنابەری، لەو وڵاتەدا دەھێڵدرێنەوە.
ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە وتارێکیدا لە پەرلەمانی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی نایەوێت تێکەڵی ململانێ و گرژی ئاڵۆزییەکانی دەریای سوور ببێت، بەڵام ئەگەر پێویست بکات، کەمتەرخەم نابێت لە پاراستنی خۆی و وەڵامدانەوەی ھێرشی گروپە چەکدارەکان.
ئەوەشی خستەڕوو، ناتوانن بێ ھەڵوێست بن بەرامبەر ھێرشی حوسییەکان و نابێت ئەو ھێرشانەی دەریای سوور بێ وەڵام بمێننەوە.
سەرۆکوەزیرانی بەڕیتانیا وتیشی، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا، بە ھاریکاری ئەمریکا چەند سزایەکی نوێ بۆ نەھێشتنی سەرچاوە داراییەکانی حوسییەکان رادەگەیەنن و بەڵێنیشدا، ھەر ڕێوشوێنێک پێویستبێت بۆ وەستاندنی ھێرشی حوسییەکان دەیگرنەبەر.
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، بە دوو درۆن ھێرشکراوەتەسەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق، یەکێک لە فڕۆکەکان لەلایەن بەرگری ئاسمانی ئەمریکاوە تێکشکێنراوە کە ویستوویەتی ناوەندی بنکە ئاسمانییە سەربازییەکەی ئەمریکا بکاتە ئامانج.
رۆژی شەممەی رابردوو بە ھەمانشێوە بنکە سەربازییەکە بە مووشەک ھێرشیکرایەسەر، کە بەوتەی یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، ھێرشەکان زیانی گیانی و مادییان ھەبووە.
لە ١٧ی ئۆکتۆبەری رابردووەو تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ ھێرشکراوەتەسەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.
سەلاحەددین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە داوای کردبوو رێگەی پێبدرێت سەردانی سەعدیەی دایکی بکات لە نەخۆشخانە، دواتر لە زیندانی ئەدیرنەوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیەندرایە ئامەد و بە یاوەری پارێزەرانی سەردانی دایکی کرد.
پێشتر سەلاحەدین دەمیرتاش بۆ سەردانی باوکی بەھەمانشێوە سەردانی نەخۆشخانەی کرد، کە لە رۆژی ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لە نەخۆشخانەی گشتی ئامەد کۆچیدوایی کرد، بەڵام دەمیرتاش بەشداری لە پرسەکەی نەکرد.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لەماوەی چەند سەعاتی ڕابردوودا، دوو فڕۆکەی بارھەڵگری سەربازی لە بنکەی ئاسمانی خەرب جیر لە باکوری حەسەکە نیشتوونەتەوە کە یەکێکیان لەناو خاکی عێراقەوە ھەڵفڕیوە.
ناردنی ھێز و کەرەستەی سەربازی ھاوپەیمانان بۆ بنکەکانی لە رۆژئاوای کوردستان ھاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی ئۆپراسیۆنەکان شان بەشانی ھەسەدە بۆ رووبەڕووبوونەوەی دژی داعش.
روانگەی سووری ئاماژەی بەوە کردووە، لەماوەی مانگێکدا نزیکەی ١٣٠ بارھەڵگر و ئۆتۆمبێلی ھاوپەیمانان گەیشتوونەتە رۆژئاوای کوردستان، کە سەرجەمیان کەلوپەلی لۆجستی و سەربازییان پێبووە.
دەشڵێت، لە ڕۆژانی ٣ ، ١٦، ١٧ و ٢٢ی ئەم مانگەدا چوار کاروانی سەربازی لە ھەرێمی کوردستانەوە بەرەو بنکەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە حەسەکە و دێرەزۆر لە ناوچەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سوریا رەوانەکراون، ھەر لەو مانگەدا نزیکەی ١٠ فڕۆکەی بارھەڵگری ھاوپەیمانان لە بنکەکانیان لە حەسەکە و دێرەزۆر نیشتوونەتەوە.
پەرلەمانی تورکیا، رۆژی سێ شەممە بە دەنگی ٢٨٧ پەرلەمانتار پڕۆژە یاسای تایبەت بە خواستی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ دا لە بەرامبەر ٥٥ دەنگی نەخێر.
لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢، دوای لەشکرکێشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، سوید نیازی خۆی بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ پێشکەش کرد، بەڵام تورکیا ئاستەنگی بۆ دروستکرد لە بەرامبەر چەند مەرجێکی خۆیدا.
سەزای تەمەلی سەرۆکی فراکسیونی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان"دەم پارتی"لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیارە لە مانگی ئاداری داھاتوو بەڕێوەبچێت، لە ٩٠ ناوەند بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس ھەڵبژاردنیان بۆ دەستنیشانکردنی کانددیی شارەوانیەکان ئەنجامداوە.
وتیشی، ئەو پڕۆسەیە پێش ھەڵبژاردن بۆ دیموکراسی لە تورکیا گرنگە، بەتایبەت بۆ پارتە سیاسییەکان کە یەک پیاو و یەک ئیدارەیی ھەیە، ئەو سیستمە تاکە کەسییەش گەورەترین بەربەستە لە بەردەم دیموکراسی لە تورکیا.
جەحتی لەوەشکردەوە، ئەنجامێکی زۆر گرنگیان لە ھەڵبژاردن دەبێت، چونکە گەل وتویانە قەیومیان ناوێت، خۆیان شارەکانیان بەڕێوەدەبەن.
بۆڵتن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی سکای نیوز رایگەیاند، ئەوەی لە واقیعدا ھەیە پێمان دەڵێت کە چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ کۆتایھێنان بە ناکۆکی ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان مردووە، ئەگەرچی زۆر جەخت دەکرێتەوە لەسەر ئەو چارەسەرە.
وتیشی، ئێران ھیچ ھەست بە ئازار ناکات لەسەر ئەوانەی روودەدات، رووداوەکانیش پێکەوە بەستراون و جیا نین.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و کۆچبەران بڵاویکردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوتوە و سەرنشینانی بەلەمەکە لەنیوە شەوی رابردوەوە داوایان لە دەزگای فریاگوزارانی تورکیا کردوە بەھانایانەوە بچێت.
دەشڵێت لە دوای دەستپێکردنی ھەڵمەتی رزگارکردنیان تا ئێستا ٣٨ کۆچبەر ڕزگارکراون، کە ٢٨ یان لە بەلەمێکی لاستیکیدا بون و ١٠ کەسیشیان کە کەوتبونە ناو دەریاوە ڕزگارکراون، لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەکەشدا چوار تەرم دۆزراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا ڕەگەزنامە و تەمەنی ئەو کۆچبەرانەی کە ڕزگارکراون ئەو کۆچبەرانەش کە خنکاون ئاشکرا نەکراون.
ناتانیاھۆ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەڵێت، حەماس لە بەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکان داوای وەستانی جەنگ و کشانەوەی ھێزەکانیان لە غەززە دەکات، ھەروەھا دەیەوێت سەرجەم بکوژەکان ئازاد بکەن، ئەگەر بەو مەرجانە رازی بن ئەوا ناتوانین گرەنتی ئاسایشی ھاووڵاتیان بکەن، بۆیە بە تەواوی ئەو مەرجانەی حەماس بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان رەتدەکاتەوە.
بڕیاریشە ئەمڕۆ لە برۆکسل وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ھاوتا ئیسرائیلی و لێپرسراوانی دسەەڵاتی فەڵەستین و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی دیکە کۆببنەوە، بۆ تاوتوێکردنی جەنگی غەززە، کە بە کۆبوونەوەیەکی گرنگ دادەنرێت.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ئاشکرایکرد، لە دوای ١٠ رۆژ لە گەڕانی بەردەوام ، نەیانتوانیوە دوان لە سەربازەکانیان لە ھێزی دەریاوانی سەر بە سوپای ئەمریکا بدۆزنەوە کە رۆژی ١١ ی ئەم مانگە لە دەریای عەرەب لەکاتی ھەڵکوتانە سەر کەشتییەک کە چەکی پێشکەوتوی ئێرانیی بۆ حوسییەکانی یەمەن دەگواستەوە بێسەروشوێن بون، ھەربۆیە حاڵەتەکەیان لە بێ سەرو شوێنەوە دەگۆردێت بۆ گیانلەدەستدان.
دەشڵێت، لە ئۆپراسیۆنێکی فراواندا کە بەھاوبەشی لە نێوان ھێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و ژاپۆن و ئیسپانیادا بەرێوەچووە، دەیان ھەزار کیلۆمەتریان بڕیوە بۆ دیاریکردنی شوێنی ئەو دوو سەربازە بەڵام لە ھەوڵەکانیان سەرکەوتوونەبوون.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دەبێتە ھۆی وێرانکارییەکی بەرفراوان و کوشتنی خەڵکی بێتاوان بەشێوەیەک کە پێشتر وێنەی نەبووە و لەئێستاشدا ئاگربەستێکی مرۆیی لەنێوان ئەو دوو لایەنە بەشەڕ ھاتووە لە ھەموو کاتێک پێویستترە بۆ گەیاندنی ھاوکارییەکان و کارئاسانیکردن بە مەبەستی رزگارکردنی بارمتەکان.
وتیشی، بێبەشکردنی فەڵەستنین لە دروستکردنی دەوڵەت کە مافێکی رەوا و یاساییە، گرژی و ئاڵۆزییەکان بۆ ماوەیەکی زیاتر درێژ دەکاتەوە و دەبێتە ھەڕەشەیەکی مەترسیدار لەسەر ئاسایش و ئارامی فەڵەستین و ئیسرائیلیش، جەختیشیکردەوە، لێکەوتەکانی ئەو شەڕە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی کردووەتە بەرمیلێک بارووت و لە ھەر کات و ساتێکدا بێت زۆر بە خراپی دەتەقێتەوە.
محەمەد رەزا ئاشتیانی، وەزیری بەرگری ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، بە ھیچ شێوەیەک رێگەنادەن وڵاتانی دراوسێ ببنە ھەڕەشە بۆ سەر ئێران و ھەر مەترسییەک لەسەر وڵاتەکەیان ھەبێت بەرەنگاری دەبنەوە.
راشیگەیاند، ئەگەر عێراق و پاکستان ھۆشدارییەکانی وڵاتەکەی بە ھەند وەرنەگرن، ئەوا ھێرشی دیکە بۆ سەر ئەو دوو وڵاتە ئەنجامدەدەنەوە.
لە چەند رۆژی رابردودا، ئێران لە دوو ھێرشی جیادا، ھەریەک لە عێراق و پاکستانی بۆردومانکرد و چەندین قوربانی لێکەوتەوە، روداوەکەش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کاردانەوەی لێکەوتەوە و لەلایەن زۆرینەوەی وڵاتانی زلھێزی جیھانەوە ئیدانە کرا.
حزبوڵای لوبنانی لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە ھێرشەکان رایگەیاندووە، لە کەرتی رۆژھەڵات لە باشوری لوبنان بۆردوومانی کۆبوونەوەیەکی سەربازانی ئیسرائیلیان لە دەوروبەری قەڵای "ھونین" کردووە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە کەرتی رۆژئاوای باشوری لوبنانیشەوە، بۆردوومانی سەربازانی ئیسرائیلیان کردووە ھەروەھا کۆبوونەوەیەکی دیکەی سەربازانی ئیسرائیلیان لە دەوروبەری ناوچەی "سەکنە زرعیت" لە باکوری ئیسرائیل بۆردومان کردووە و ئامانجەکەیان پێکاوە.
لای خۆشیەوە، سوپای ئیسرائیل ١٥ پێگەی حزبوڵای لە باشوری لوبنان کردووەتە ئامانج، بەھۆشیەوە دوو ئەندامی حزبوڵا کوژران و زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەکان لێدراوە.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رایگەیاندووە، ٥١٤ ملیۆن دۆلار خەرج دەکەن بۆ نوێکردنەوەی سستمی موشەکی دەریایی کە ھێزی دەریاوانی بەریتانیا لە دەریای سور بەکاریدەھێنێت بۆ خستنەخوارەوەی درۆنەکان.
گرانت شابس وەزیری بەرگری بەریتانیاش وتویەتی، لەگەڵ ئاڵۆزبوونی رەوشی خۆرھەڵاتی ناوەراست، پێویستە گۆرانکاری بکەن تا باشتر پارێزگاری لە ئارامی و ئاسایشی بەریتانیا و ھاوپەیمانەکانیان بکەن .
ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا حوسییەکانی یەمەن چەندین ھێرشیان دژی کەشتیە بازرگانییەکان لە دەریای سور ئەنجامدا، ئەوەش نیگەرانیی وڵاتـە زلھێزەکانی لێکەوتەوە .
ئاژانسی ھەواڵی رەسمی کۆماری ئیسلامی ئێران "ئیرنا" بڵاویکردەوە، ئەو مانگە دەستکردە ناوی "سورەیا"یە و مەودایەکی بڕیوە کە پێشتر مانگە دەستکردەکانی دیکە نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستە.
بەڵام تا ئێستا ئەرکی ئەو مانگە دەستکردە ئاشکرا نەکراوە، ئەگەرچی عیسا زارع وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران رایگەیاند، بارێکی بە بڕی ٥٠ کیلۆگرام پێیە و دەیگوازێتەوە.
ھەڵدانی ئەو مانگە دەستکردەش لە چوارچێوەی پڕۆگرامی گەردوونی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە، لەگەڵ پڕۆگرامی گەردوونی مەدەنی ئێرانی.
ھەڵدانی ئەو مانگە دەستکردەی ئێران لە کاتێکدایە کە رەوشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەھۆی جەنگی ئیسرائیل و حەماسەوە ئاڵۆزە، ھەروەھا وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا ترسیان ھەیە لە پەرەدانی ئێران بە پڕۆگرامە مووشەکی و ئەتۆمییەکەی.