جیهان

دەستەی ئەرکانی ھاوبەشی کۆریای باشور ئاشکرایکرد، سەعات ٨ ی بەیانی ئەمرۆ بە کاتی ناوخۆی ئەو وڵاتـە، کۆریای باکور چەند موشەکێکی لە جۆری کروز لە کەناراوەکانی خۆرئاواوە ھەڵداوە، ئەوەش دوای چەند رۆژێکی کەم لە ھەڵدانی چەند موشەکێکی تر لە ھەمان ناوچەوە .

تا ئێستا ژمارەی موشەکەکان نەزانراوە، بەڵام دەستەکە دوپاتیکردووەتەوە لەگەڵ ئەمریکا کار دەکەن بۆ ئەوەی وردەکاری ئەو تاقیکردنەوە موشەکییەی کۆریای باکور بزانن و لە ئێستاشدا پرۆسەی چاودێریکردنیان چڕ کردووەتەوە .

ھەفتەی رابردوو، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاند، کۆریای باشور دوژمنی سەرەکی وڵاتەکەیەتی و ھەڕەشەی ھەڵگیرساندنی جەنگی کرد ئەگەر بێت و ھەر ھێرشێک دژی وڵاتەکەی ئەنجام بدرێت .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەریتانیا پلانێکی پێنج خاڵی بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕی غەززە پێشنیازکردووە، پلانەکە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین و ئازادکردنی بارمتەکانی لەخۆگرتووە و تیایدا جەختیلەوەکراوەتەوە، دەبێت سەرکردەکانی حەماس کەرتی غەززە بەجێبھێڵێن.

بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاش بۆ رۆژنامەکەی رونکردووەتەوە، بەریتانیا لە رێگەی دەیڤید کامیرۆن وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی پلانەکەی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل و سەرکردەکانی حەماس تاوتوێکردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشنیازەکەی بەریتانیا ئاسۆیەکی سیاسی روونە، بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین و ئازادکردنی بارمتەکان لە کەرتی غەززە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوری مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بە سێ درۆن ھێرشکراوەتەوە سەر گەورەترین بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە نزیک شاری دێریک.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆردومانەکە ھاوکات بووە لەگەڵ مەشق و راھێنانی ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکە و زیانەکانی بۆردومانەکەش دیارنین.

رۆژی ھەینی رابردووش، بە درۆن ھێرش کرایە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی کۆنیکۆ لە رۆژئاوای کوردستان و بەھۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکی برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چارڵز براون، سەرۆک ئەرکانی ھاوبەشی سوپای ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، ھێزەکانی ئەمریکا بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە خۆیان و رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، حوسییەکانی یەمەنیان لە دەریای سوور بە ئامانج دەگرن.

ئەوەشی خستەڕوو، واشنتۆن نایەوێت ململانێکانی ئێستای رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە داھاتوودا پەرەسەندنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و شەڕی نێوان وڵاتان ھەڵبگیرسێت.

سەرۆک ئەرکانی ھاوبەشی سوپای ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا، پێش ھەر ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی وڵاتەکەیان بۆ سەر گروپە چەکدارییەکان، وردبینی تەواو بۆ ئۆپراسیۆنەکە دەکەن، چونکە ناتوانن پێشبینی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ئەو گروپانە بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی میھری ئێرانی رایگەیاند، لە شاری سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران و نزیک سنوری پاکستان لەلایەن چەند چەکدارێکەوە ھێرشکراوەتەسەر ماڵێک و بەھۆیەوە نۆ کەس کە خەڵکی بیانین کوژراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھیچ گروپێک و لایەن بەرپرسیارێتی لە روداوەکە نەگرتووەتە ئەستۆ.

ئەو ھێرشە دوای ئەوە دێت حکومەتی پاکستان چەند رۆژێک لەمەوبەر رایگەیاند، بەڵگەیان لەبەردەستە چەند کرێکارێکی ھیندی تێوەگلاون لە کوژرانی دوو ھاوڵاتی وڵاتەکەی لە خاکی ئێراندا.

پێشتریش ئێران ھێرشی کردەسەر خاکی پاکستان و بەو ھۆیەوە دوو کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، لە بەرامبەریشدا پاکستان بە مووشەک ھێرشی کردەسەر ئێران و بەھۆیەوە ١١ کەس گیانیانلەدەستدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، واشنتۆن بڕیاریداوە ٤٠ فڕۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا و ٤٠ فڕۆکەی تر لەجۆری ئێف ٣٥ بەیۆنان بفرۆشێت و بەھای گرێبەستەش لەگەڵ یۆنان ٨ ملیار دۆلارە.

بەگوێرەی یاسای ئەمریکا پێویستە پێش رێککەوتنی فرۆشتنی چەک بە ھەر وڵاتێک، کۆنگرێسی ئەو وڵاتە ئاگادار بکرێتەوە، لەم بارەیەوە وەزارەتی دەرەوە دەڵێت، بەرەسمی کۆنگرێس لە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکان ئاگادار کراوەتەوە.

لەلایەکی تریشەوە لێپرسراوێکی ئەمریکی رایگەیاندووە، واشنتۆن چاوەڕێیە تورکیا بەڵگەنامەی رەسمی رەزامەندبوونی سوید لە ناتۆ پێشکەش بکات، ئەو کات فڕۆکە جەنگییەکان دەدرێتە ئەنقەرە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای دادی نێودەوڵەتی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی ئەو رێکارە کاتییانەوە دەدات کە باشوری ئەفریقا لە سکاڵایەکدا داوای کردووە دژی ئیسرائیل بگیرێنەبەر، لە نێویاندا راگرتنی دەستبەجێی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان و گرەنتیکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان و گەیشتنی ھاوکاری مرۆیی بۆیان. 

کۆبونەوەکەی دادگای لاھای لەسەر سکاڵایەکی باشوری ئەفریقایە، کە ئیسرائیلی تۆمەتبار کردووە بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە.

لای خۆشیەوە، ئوسامە حەمدان سەرکردە لە بزوتنەوەی حەماس دەڵێت، پابەندی ھەر بڕیارێکی راگرتنی شەڕ دەبن کە لەلایەن ئەو دادگایەوە دەربکرێت، ھەروەھا ھەموو بارمتەکان ئازاد دەکەن، ئەگەر بێت و ئیسرائیل بارمتە فەڵەستینییەکان ئازاد بکات و کۆتایی بە گەمارۆی سەر کەرتی غەززە بھێنێت و رێگە بە گەیشتنی ھاوکارییەکان بدات. 

ھەروەھا بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلدا رایگەیاندووە، چاوەڕێی چەندین سیناریۆن و چاوەڕێی بەکارھێنانی ڤیتۆی ئەمریکان، ئەگەر بڕیاری دادگاکە بگاتە بەر دەستی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێگەی کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، بایدن نیازی ھەیە "ترەیسی ئان جاکوبسون" کاندید بکات بۆ باڵیۆزی ئەمریکا و کۆمیسیاری وڵاتەکە لە عێراق. 

ترەیسی جاکوبسون، ئەندامی شارەزایە لە خزمەتگوزاری باڵای دەرەوە لە پلەی وەزیر و لەم دواییانەدا کاربەڕێکەری کاتی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بووە لە ئەدیس بابا و ئسیوبیا، ھەروەھا باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە تاجیکستان و تورکمانستان و کۆسۆڤۆ.  

جاکوبسون پۆستی جێگری سەرەکی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی لە نوسینگەی کاورباری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ھەبووە، ھەروەھا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاش جێگری ئەمینداری جێبەجێکار بووە. 

جاکوبسون لە زانکۆی جۆنز ھۆبکنز بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ھێناوە و ماستەری لە کۆلێژی توێژینەوەی نێودەوڵەتی پێشکەوتوو لە ھەمان زانکۆ ھێناوە. بووەتە براوەی چەندین خەڵاتیش لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دووانیان لەسەر ئاستی خەڵاتی سەرۆکایەتی بوون. 

ئەلینا رۆمانوسکی لە ساڵی ٢٠٢١ەوە باڵیۆزی ئەمریکایە لە عێراق و پێشتریش چەندین پۆستی باڵای ھەبووە.  


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەلکساندەر لاڤرینتیڤ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی نۆڤستی رایگەیاند، لایەنی عێراقی بە روسیای راگەیاندووە کە ئەمریکا ئامادەیە بۆ کشانەوەی ھێزەکانی لە عێراق و کۆتاییھێنان بە ئەرکەکانیان.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ھێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق بکشێنەوە، گومانی تێدا نییە کە لە خاکی سوریاش دەکشێنەوە، چونکە ئەستەمە ئەمریکا پارێزگاری لە یەکگرتوویی سەربازی لە سوریا بکات، بەبێ بەکارھێنانی خاکی عێراق. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، بەھۆی گەمارۆکانی دیمەشق، کێشەی دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە ناوچەی شێخ مەقسوودی حەلەب بەردەوامە، لێپرسراوانی سەندیکای دەرمانسازانیش ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، دەزگا ئەمنییەکانی دیمەشق ڕێگە نادەن دەرمان بچێتە ناو گەڕەکەکان، ھەر کەسێک ئەو کارەبکات رووبەرووی سزای دارایی زۆر دەبێتەوە.

لە ھەردوو ناوچەی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، ٦١ دەرمانخانە ھەیە کە دەرمان بۆ ٢٠٠ ھەزار کەس دابین دەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی شەش حکومەتی دیمەشق گەمارۆی ناوچەکانی شێخ مەقسوودی شاری حەلەبی داوەو ڕێگە نادات سوتەمەنی و خۆراک و دەرمان بچێتە ناو گەڕەکەکەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی بە ئاژانسی ھەواڵی رەسمی "ئێرنا"ی راگەیاندووە، بەر لە تەقینەوەکەی پارێزگای کرمان ھیچ ئاگادارکردنەوە و ھۆشدارییەکیان لە ئەمریکاوە پێنەگەیشتووە. 

ئەو رەتکردنەوەیەش لە وەڵامی ھەواڵێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵدا بوو کە رایگەیاندبوو، واشنتۆن بە نھێنی ھۆشداری داوەتە تاران لە ئامادەکاری تیرۆریستانی داعش بۆ ئەنجامدانی ھێرشێک.

تەقینەوەکانی پارێزگای کرمان لە سێی ئەم مانگە روویاندا، کە بەھۆیەوە لانی کەم ٩٥ کەس کوژران و ٢٨٤ کەسیش برینداربوون، ئەو رووداوەش کاردانەوەی لەسەر ئاستی ھەرێمی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و تیرۆریستانی داعش بەرپرسیارێتییان لە تەقینەوەکان راگەیاند.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵ رۆیتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئێرانییەوە بڵاویکردەوە، لە چەند دیدارێکی ئەم دواییەی پەکین و تاراندا گفتوگۆ سەبارەت بە ھێرش و بازرگانی نێوان چین و ئێران بەڕێوەچووە.

سەرچاوە ئاگادارەکانی ئێران رایانگەیاندووە، چین لە گفتوگۆکاندا باسی لەوەکردووە، ئەگەر بەھەرشێوەیەک زیان بە بەرژەوەندییەکانیان بگات، کاریگەری لەسەر بازرگانی پەکین و تاران دەبێت، ھەربۆیە داوایکردووە حوسیەکان دان بەخۆیاندا بگرن.

تەنھا ساڵی رابردودا پاڵاوگەکانی نەوتی چین زیاتر ٩٠٪ ھەناردەی نەوتی خاوی ئێرانیان کڕیوە، لەکاتێکدا کڕیارانی دیکە بەھۆی سزاکانی ئەمریکاوە لە نەوتی ئێران دووردەکەونەوە، بەڵام کۆمپانیا چینییەکان سوودمەندبوون لەم داشکاندنە گەورەیە.

پەکین بەڕوونی ئەوەی خستۆتەڕوو کە ھەست بە نائومێدییەکی زۆر دەکات بەرامبەر تاران ئەگەر ھێرش بکرێتە سەر ھەر کەشتییەک کە پەیوەندی بە چینەوە ھەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، بە دوو درۆن ھێرشکرایە سەر بنکەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لە نزیک دێرەزوور و گوماندەکرێت، درۆنەکان لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانەوە ئاڕاستەکرابن.

ئەوەشی خستەڕوو، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ھێزەکانی ھاوپەیمانان، درۆنەکانی لە نزیک کێڵگەکە خستووەتەخوارەوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، زەرەر و زیانەکانی ھێرشە درۆنییەکە دیار نییە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لێکۆڵینەوەیان لە ھێرشەکە دەستیپێکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یان ھوفمان، لێپرسراو لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان رایگەیاند، نیگەرانن لە ھێرشەکان لە دەریای سوور کە بەھۆیەوە ئاڵۆزیی و ناسەقامگیری زیاتر دەکەن. 

راشیگەیاند، قەبارەی بازرگانی لە کەناڵی سوێس بەڕێژەی ٤٢% لە دوو مانگی رابردوودا دابەزیوە، چونکە خاوەن کەشتییەکان جموجوڵەکانیان لە دەریای سوور ھەڵپەساردووە. ھەروەھا تێپەڕینی کەشتییەکان لە ھەفتەیەکدا بەڕێژەی ٦٧% کەمبووەتەوە. 

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە، حوسییەکان ھێرشی مووشەک و درۆن دەکەنە سەر کەشتییەکانی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن، کە پێیانوایە پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە ھەیە و لەڕێی ھێرشەکانەوە پشتیوانی بۆ فەڵەستینییەکانی غەززە دەردەبڕن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ دانیشتنی دادگای لاھای سەبارەت بە سکاڵاکەی کۆماری باشووری ئەفریقایە دژ بەئیسرائیل دەستیپێکرد، داگا داوا لە ئیسرائیل دەکات ھەموو ڕێکارەکان دژ بە ئەنجامدارنی کۆمەڵکوژی بگرێتەبەر.

ھەروەھا دادگای دادی نێودەوڵەتی بڕیاریدا کە پێویستە ئیسرائیل ھەموو ھەوڵێک بدات بۆ ڕێگریکردن لە ھەر کردەوەیەکی کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە.

لای خۆیەوە ریاز مالکی، وەزیری دەرەوەی فەڵەستین پێشوازی لە دانیشتنەکەی دادگا کردو ھیوای خواست بڕیارەکان لە بەرژەوەندی مرۆڤایەتی و یاسا نێودەوڵەتییەکان بن، ھاوکات حەماس پابەندی خۆی بۆ بڕیارەکانی دادگای دادی نێودەوڵەتی دوپاتکردەوە.

حکومەتی ئەڵمانیاش پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگا کردو جەختی لەوەکردەوە کە ڕێز لە بڕیارەکانی دادگا دەگرن دژ بە ئیسرائیل و ھەر لایەنێک تاوانی ئەنجام دابێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازی حوسییەکان رایگەیاند، بە مووشەکی بالیستی ھێرشیان کردەسەر کەشتییەکی جەنگی ئەمریکا کە ویستویەتی پارێزگاری لە دوو کەشتی بازرگانی ئەمریکی بکات و نزیکەی دوو سەعات پێکدادان لەگەڵ کەشتییەکە بەردەوام بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھێرشەکە لە کەنداوی عەدەنی یەمەندا روویداوە و توانیویانە پاشەکشە بە دوو کەشتییەکە بکەن و ئەو ناوچەیە بەجێبھێڵن. 

دەشڵێت، ھێزە چەکدارەکانی یەمەنیش بەشدارییان لەو ھێرشەدا کردووە و بەیەکەوە ھێرشەکەیان ئەنجامداوە و بەردەوام دەبن لە ھێرشکردنە سەر کەشتییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل تا کۆتایی ھاتنی شەڕی غەززە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...6364656667...420