یان ھوفمان، لێپرسراو لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان رایگەیاند، نیگەرانن لە ھێرشەکان لە دەریای سوور کە بەھۆیەوە ئاڵۆزیی و ناسەقامگیری زیاتر دەکەن. 

راشیگەیاند، قەبارەی بازرگانی لە کەناڵی سوێس بەڕێژەی ٤٢% لە دوو مانگی رابردوودا دابەزیوە، چونکە خاوەن کەشتییەکان جموجوڵەکانیان لە دەریای سوور ھەڵپەساردووە. ھەروەھا تێپەڕینی کەشتییەکان لە ھەفتەیەکدا بەڕێژەی ٦٧% کەمبووەتەوە. 

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە، حوسییەکان ھێرشی مووشەک و درۆن دەکەنە سەر کەشتییەکانی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن، کە پێیانوایە پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە ھەیە و لەڕێی ھێرشەکانەوە پشتیوانی بۆ فەڵەستینییەکانی غەززە دەردەبڕن.