ئاژانسی ھەواڵ رۆیتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئێرانییەوە بڵاویکردەوە، لە چەند دیدارێکی ئەم دواییەی پەکین و تاراندا گفتوگۆ سەبارەت بە ھێرش و بازرگانی نێوان چین و ئێران بەڕێوەچووە.

سەرچاوە ئاگادارەکانی ئێران رایانگەیاندووە، چین لە گفتوگۆکاندا باسی لەوەکردووە، ئەگەر بەھەرشێوەیەک زیان بە بەرژەوەندییەکانیان بگات، کاریگەری لەسەر بازرگانی پەکین و تاران دەبێت، ھەربۆیە داوایکردووە حوسیەکان دان بەخۆیاندا بگرن.

تەنھا ساڵی رابردودا پاڵاوگەکانی نەوتی چین زیاتر ٩٠٪ ھەناردەی نەوتی خاوی ئێرانیان کڕیوە، لەکاتێکدا کڕیارانی دیکە بەھۆی سزاکانی ئەمریکاوە لە نەوتی ئێران دووردەکەونەوە، بەڵام کۆمپانیا چینییەکان سوودمەندبوون لەم داشکاندنە گەورەیە.

پەکین بەڕوونی ئەوەی خستۆتەڕوو کە ھەست بە نائومێدییەکی زۆر دەکات بەرامبەر تاران ئەگەر ھێرش بکرێتە سەر ھەر کەشتییەک کە پەیوەندی بە چینەوە ھەبێت.