ئێران: ئەمریکا لەسەر تەقینەوەکانی کرمان ئاگاداری نەکردوینەتەوە
لاڤە
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٨٣
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی بە ئاژانسی ھەواڵی رەسمی "ئێرنا"ی راگەیاندووە، بەر لە تەقینەوەکەی پارێزگای کرمان ھیچ ئاگادارکردنەوە و ھۆشدارییەکیان لە ئەمریکاوە پێنەگەیشتووە.
ئەو رەتکردنەوەیەش لە وەڵامی ھەواڵێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵدا بوو کە رایگەیاندبوو، واشنتۆن بە نھێنی ھۆشداری داوەتە تاران لە ئامادەکاری تیرۆریستانی داعش بۆ ئەنجامدانی ھێرشێک.
تەقینەوەکانی پارێزگای کرمان لە سێی ئەم مانگە روویاندا، کە بەھۆیەوە لانی کەم ٩٥ کەس کوژران و ٢٨٤ کەسیش برینداربوون، ئەو رووداوەش کاردانەوەی لەسەر ئاستی ھەرێمی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و تیرۆریستانی داعش بەرپرسیارێتییان لە تەقینەوەکان راگەیاند.