جیهان

وتیشی، دەزگای ھەواڵگری کۆریای باشوور و ئەمریکا کار دەکەن لەسەر لێکۆڵینەوە لەو تاقیکردنەوە مووشەکییە، بە چڕیش چاودێری چالاکییەکانی کۆریای باکوور دەکەن.

تاقیکردنەوەی مووشەکی کرووز ناچێتە چوارچێوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کە بەسەر کۆریای باکوور سەپاندوویەتی، لەکاتێکدا تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستی لە چوارچێوەی سزاکاندایە. 

ئەوەش سێیەمین جارە کە کۆریای باکوور لە ماوەی ئەم ھەفتەیەدا مووشەکی کرووز تاقیدەکاتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران سەر بە وەزارەتی دەرەوە بڵاویکردەوە، لە سێدارەدانی ئەو چوار ھاووڵاتییە کوردە پێشێلکردنی روونی مافەکانی مرۆڤە لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە، لە لێپرسینەوە لە ئێرانیش لەوبارەیەوە بەردەوام دەبن. 

راشیگەیاند، ئیدانەی لە سێدارەدانی ئەو چوار ھاووڵاتییە کوردە دەکەن، کە پێشتریش روبەڕووی ئەشکەنجە و دادگایی ناداپەروەر بوونەتەوە. 

ئەو چوار زیندانییەی لە سێدارەدراون کوردن و پێکھاتوون لە موحسین مەزڵوم تەمەن ٢٧ ساڵ، محەمەد فەرامەرزی ٢٨ ساڵ، وەفا ئازەربار ٢٦ ساڵ و پژمان فاتیحی ٢٩ ساڵ.

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، ئەو چوار کەسە دۆسیەکەیان ناڕوون بووە و لە ماوەی ١٨ مانگی دەستبەسەربوونیاندا لە ھەبوونی پارێزەریش بێبەشکرابوون،  ھەروەھا ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران بوون و لە ٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٢  لە گوندی "یەنگەجە" لە نزیک ناوچەی سۆمای برادۆستی پارێزگای ئورمییە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیرکرابوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حوسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران، سەردانی پاکستانی کرد بەمەبەستی کۆتاییھێنان بە ناکۆکی نێوان ئەو دوو وڵاتە و لەگەڵ جەلیل عەباس گەیلانی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەدا کۆبوەوە و رێککەوتن لەسەر بەرەوپێشبردنی ئاسایشی نێوانیان و کۆتایھێنان بە ناکۆکیەکان.

گەیلانی وتی، پەیوەندی نێوان ئێران و پاکستان سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە و ھاریکاری ئەمنی و سیاسی زیاتر لەگەڵ تاراندا بەرەوپێش دەبەن. 

لەلای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ھیچ گومانێک لەوەدا نییە کە تیرۆرستانی سەر سنوری ئێران و پاکستان بە ھاوکاری وڵاتی سێیەم چالاکی ئەنجام دەدەن و لەگەڵ ئیسلام ئاباد ھەوڵی چارەسەری ئەو بابەتە دەدەن. 

ئێران لە ماوەی رابردوودا بە مووشەک خاکی پاکستانی کردە ئامانج، دوای کەمتر لە ٢٤ سەعات پاکستان بە توندی وەڵامی ئێرانی دایەوە و بە فڕۆکە و مووشەک ھێرشی کردەسەر ناوچەی بەلوچییەکان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کیربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی سپی رایگەیاند ، ئەمریکا پابەندە بە پشتگیرکردنی ئیسرائیل و دوپاتیکردۆتەوە کە ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات و روبەروی ھەرەشەکانی بزوتنەوەی حەماس ببێتەو ە،  بەو مەرجەی پابەندی یاسای نێودەوڵەتی بێت و گیانی ھاووڵاتیان بپارێزێت.

دەشڵێت،  ئەمریکا پابەند دەبێت بە پشتگیریکردنی ئیسرائیل لە جەنگەکەی دژی حەماس ھەروەک چۆن لە ٧ ی ئۆکتۆبەرەوە پابەند بوەو  ھیچ گۆرانکارییەک لە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر ئیسرائیل ناکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە، تۆڕی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا باسی لەوە کردبوو ، کە ئیدارەکەی بایدن تاوتوێی راگرتن یاخود کەمکردنەوەی ناردنی چەکی بۆ ئیسرائیل کردوە بەو ئامانجەی فشار بخاتە سەر سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە  بۆ وەستانی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە کەرتی غەززە . 
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێگەی "میزان" سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چوار کەس کە تۆمەتبار بوون بە ھەماھەنگیکردن لەگەڵ دەزگای ھەواڵگیری ئیسرائیل "موساد" لەسێدارەدراون.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو چوار کەسە لە ٢٣ی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٢ لە کاتی ئامادەکاریدا بۆ ئۆپراسیۆنێک دژی ناوەندێکی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئێران لە ئەسفەھان، دەستگیرکراون.

ئەو چوار زیندانییەی لە سێدارەدراون کوردن و پێکھاتوون لە موحسین مەزڵوم تەمەن ٢٧ ساڵ، محەمەد فەرامەرزی ٢٨ ساڵ، وەفا ئازەربار ٢٦ ساڵ و پژمان فاتیحی ٢٩ ساڵ.

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، ئەو چوار کەسە دۆسیەکەیان ناڕوون بووە و لە ماوەی ١٨ مانگی دەستبەسەربوونیاندا لە ھەبوونی پارێزەریش بێبەشکرابوون،  رۆژی یەکشەممەش بۆ یەکەمین جار دوای ١٨ مانگ، لە بەندینخانەی ئێڤین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجامدابوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو چوار زیندانییە ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران بوون و، لە ٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٢  لە گوندی "یەنگەجە" لە نزیک ناوچەی سۆمای برادۆستی پارێزگای ئورمییە دەستگیرکرابوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئەو دانوستانانەی لە نێوان ئیسرائیل و قەتەر و ئەمریکا و میسردا لە پاریس بەرێوەچوو سەبارەت بە دۆسێی بارمتەکان، بونیادنەر بون ، بەڵام تا ئێستا کەلێنی گەورە ھەن، ھەربۆیە بەردەوام دەبن لە گفتوگۆکانیان لە کۆبونەوەیەکی تردا کە بریارە ئەم ھەفتەیە بەرێوەبچێت .

بەپێی میدیاکانی ئیسرائیل، رۆژی یەکشەممە لوتکەی چوار قۆڵی لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا و قەتەر و میسر لە پاریس بەرێوەچوە بە ئامانجی ئازادکردنی زیاتر لە ١٠٠ بارمتەی ئیسرائیلی کە لە ٧ ی ئۆکتۆبەرەوە لەلایەن  بزوتنەوەی حەمماسەوە وەک بارمتە دەستگیرکراون .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 وتیشی ھەموو ئامادەکارییەکان بەندە بە خشتەی کاری ھەردوو سەرۆکی روسیا و تورکیاوە، پێشتریش پوتن ئاشکرایکردبوو کە بە نیازە لەسەرەتای ئەمساڵدا چاوی بە ھاوتا تورکیەکەی بکەوێت، بێ ئەوەی بە وردی وادەی سەردان یاخود کۆبونەوەکانیان دیاریبکات.

ھەروەھا مانگی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ھیوای خواستبوو بەم نزیکانە لەگەڵ پوتن کۆبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی دەستپێشخەری تایبەت بە ھەناردەکردنی دانەوێڵە لە رێگەی دەریای رەشەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی جیرۆزالیم پۆستی ئیسرائیلی رایگەیاندووە، سەرکردەکانی کۆنگرەی میونخ بۆ ئاسایش کە ساڵانە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، بە نوسراوی رەسمی بڕیاری ھەڵوەشاندنەوە و دورخستنەوەی ئیسرائیلیان لە کۆنگرەکە گەیاندووەتە دەسەڵاتدارانی تەلئەبیب و سەرجەم داواکارییەکانی ئیسرائیلیشیان رەتکردووەتەوە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی داھاتوو و رێگەدان بە وتاری وەزیری بەرگری ئیسرائیل.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاری دورخستنەوەی ئیسرائیل لە کۆنگرەی میونخ بۆ ئاسایش بەھۆی بەردەوامی ھێرشەکانەوەیە بۆسەر کەرتی غەززە، ئەوەش لەکاتێکدا کە دەیان ساڵە سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری ئیسرائیل پێگەیەکی سەرەکییان لەو کۆنگرە ساڵانەیەدا ھەبووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوو لێپرسراوی باڵای ئەمریکا رایانگەیاند، بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکان ئەندامانی بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن کە ھێرشیان کراوەتەسەر، زانیارییان لەبارەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆیان و دوژمنەکەیان تێکەڵکردووە، بەو پێیەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان چالاکییەکی ئەنجامداوە و لەکاتی گەڕانەوەیدا ستافی بنکەکە وایان زانیوە فڕۆکەکەی خۆیانە. 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە کاتی چوونی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەدا بۆ ناو بنکەی سەربازییەکەی ئەمریکا ھیچ ھەوڵێکی خستنەخوارەوە و تەقەلێکردنی نەدراوە. 

دەشڵێن، روونکردنەوەی ئەوەی کە چۆن ھێرشکراوەتەسەر ئەو بنکە سەربازییە دوای ئەوە دێت کە کۆشکی سپی ئەمڕۆ رایگەیاندبوو، نایەوێت لەگەڵ ئێراندا بچێتە جەنگێکەوە و دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزی بەرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوو لێپرسراوی باڵای ئەمریکا رایانگەیاند، بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکان ئەندامانی بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن کە ھێرشیان کراوەتەسەر، زانیارییان لەبارەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆیان و دوژمنەکەیان تێکەڵکردووە، بەو پێیەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان چالاکییەکی ئەنجامداوە و لەکاتی گەڕانەوەیدا ستافی بنکەکە وایان زانیوە فڕۆکەکەی خۆیانە. 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە کاتی چوونی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەدا بۆ ناو بنکەی سەربازییەکەی ئەمریکا ھیچ ھەوڵێکی خستنەخوارەوە و تەقەلێکردنی نەدراوە. 

دەشڵێن، روونکردنەوەی ئەوەی کە چۆن ھێرشکراوەتەسەر ئەو بنکە سەربازییە دوای ئەوە دێت کە کۆشکی سپی ئەمڕۆ رایگەیاندبوو، نایەوێت لەگەڵ ئێراندا بچێتە جەنگێکەوە و دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزی بەرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سابرینا سینگ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا - پنتاگۆن ئاشکرایکرد، گرووپەکانی نزیک لە ئێران لە پشت ھێرشەکەی بنکەی سەربازی ئەمریکان لە ئوردن و ئەمریکا ھەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکات کە چۆن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە گەیشتوەتە بنکە سەربازییەکە.

ئاماژەی بە ناسنامەی ئەو سێ سەربازەی ئەمریکا کرد و وتی، تەمەنیان لە نێوان ٢٣ بۆ ٤٦ ساڵ بووە و ئەرکیان کارکردن بووە لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان دژی تیرۆرستانی داعش.

ھەروەھا، جۆن کێربی، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەمریکا بە نیاز نییە لەگەڵ ئێراندا بچێتە جەنگەوە، بەڵام ھێرشی سەر بنکەی سەربازییەکەیان لە ئوردن بێ وەڵام نابێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆککۆماری رووسیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، ئامادەکارییەکان بۆ سەردانەکەی پوتن دەستیپێکردووە، بڕیاریشە لە کۆبوونەوەی نێوان ھەردوو سەرۆکەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و ململانێکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی دۆخی کەرتی غەززە تاوتوێ بکرێت.

ھاوکات، کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا بڵاویکردەوە، بەر لە ئەنجامدانی سەردانەکەی بۆ تورکیا، وادەی سەردانەکەی سەرۆکی رووسیا بە رەسمی بڵاودەکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی ئەرکانی ھاوبەشی کۆریای باشور ئاشکرایکرد، سەعات ٨ ی بەیانی ئەمرۆ بە کاتی ناوخۆی ئەو وڵاتـە، کۆریای باکور چەند موشەکێکی لە جۆری کروز لە کەناراوەکانی خۆرئاواوە ھەڵداوە، ئەوەش دوای چەند رۆژێکی کەم لە ھەڵدانی چەند موشەکێکی تر لە ھەمان ناوچەوە .

تا ئێستا ژمارەی موشەکەکان نەزانراوە، بەڵام دەستەکە دوپاتیکردووەتەوە لەگەڵ ئەمریکا کار دەکەن بۆ ئەوەی وردەکاری ئەو تاقیکردنەوە موشەکییەی کۆریای باکور بزانن و لە ئێستاشدا پرۆسەی چاودێریکردنیان چڕ کردووەتەوە .

ھەفتەی رابردوو، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاند، کۆریای باشور دوژمنی سەرەکی وڵاتەکەیەتی و ھەڕەشەی ھەڵگیرساندنی جەنگی کرد ئەگەر بێت و ھەر ھێرشێک دژی وڵاتەکەی ئەنجام بدرێت .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی رایگەیاند، گفتوگۆ و دانووستانەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بە نێوەندگیری قەتەر بۆ ئاگربەستی مرۆیی، ھەنگاوی باشیان بڕیووە و رەشنوسێک لە داواکارییەکانی ھەردوولا ئامادەکراوە بۆ ئاگربەستەکە.

ئەوەشی خستەڕوو، ناوەڕۆکی ئاگربەستەکە راگرتنی شەڕی لە کەرتی غەززە بۆ ماوەی دوو مانگ لەخۆگرتووە لە بەرامبەر ئازادکردنی زیاتر لە ١٠٠ بارمتەی ئیسرائیلی و چاوەڕوانیش دەکرێت ئاگربەستەکە لە دوو ھەفتەی داھاتوودا لەنێوان ھەردوولا رێککەوتنی لەسەر بکرێت.

رۆژنامە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمریکا داوای لە قەتەر و میسر کردووە ھەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ چارەسەرکردنی ململانێکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل و ئازادکردنی بارمتەکانی کەرتی غەززە.

٢٤ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، بۆ ماوەی چەند رۆژێک ئاگربەستی مرۆیی لە کەرتی غەززە دەستیپێکرد و تیایدا ژمارەیەک بارمتەی ئیسرائیلی و زیندانی فەڵەستینی ئازادکران و ھاوکاری مرۆیی و خزمەتگوزاری تەندروستیش گەیەندرانە کەرتی غەززە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوار لێپرسراوی باڵای ئەمریکا بە ماڵپەڕی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکیان راگەیاندووە، بایدن وەکو کارتێکی فشار تاوتوێی کەمکردنەوە و راگرتنی چەک بۆ ئیسرائیل دەکات بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنەکانی لە غەززە کەمبکاتەوە. 
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا کۆشکی سپی و پنتاگۆن پێداچونەوە بە داواکاری ئیسرائیلدا دەکەن لە داوای چەکی کردووە، بەڵام ھیچ بڕیارێک نەدراوە.

بەوتەی لێپرسراوەکان، واشنتۆن دەیەوێت بە کەمکردنەوەی دابینکردنی چەک فشار بخاتەسەر بنیامین ناتەنیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئەوەی رێڕەوی مرۆیی بکاتەوە و یارمەتییەکان بگاتە دەستی فەڵەستینیەکان. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، بە فڕۆکەیەکی بیفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو ھێرشکراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی ھێزەکانی ئەمریکا لە باکووری خۆرھەڵاتی ئوردن کە دەکەوێتە نزیک سنورەکانی سوریا و بەھۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکا کوژراون و لانیکەم ٣٤ی تریش برینداربوون کە ژمارەیەکیان گوازراونەتەوە بۆ ئەمریکا.

راشیگەیاندووە، لەسەرەتای دەستپێکردنی ھێرشی گرووپە چەکدارەکانەوە بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لەماوەی چەند مانگی رابردوودا، یەکەم جارە بەھۆی ئەو ھێرشانەوە سەربازی ئەمریکی بکوژرێت.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاش دوای ئاگادارکردنەوەی لەلایەن پنتاگۆنەوە لەو ھێرشە، رایگەیاند، ھێرشەکە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجامدراوە کە لە سوریا و عێراق چالاکن و وەڵامی ھێرشەکە دەدەنەوە.

موھەند موبەیزین وتەبێژی حکومەتی ئوردنیش رایگەیاند، ھێرشەکە لە دەرەوەی خاکی وڵاتەکەی بووە و لە سنوری بنکەی سەربازی تەنەف بووە لە ناو خاکی سوریا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...6263646566...420