پوتن و ئەردۆغان کۆدەبنەوە و ململانێکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن
کوردسات نیوز
٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٦٤٧
یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆککۆماری رووسیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، ئامادەکارییەکان بۆ سەردانەکەی پوتن دەستیپێکردووە، بڕیاریشە لە کۆبوونەوەی نێوان ھەردوو سەرۆکەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و ململانێکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی دۆخی کەرتی غەززە تاوتوێ بکرێت.
ھاوکات، کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا بڵاویکردەوە، بەر لە ئەنجامدانی سەردانەکەی بۆ تورکیا، وادەی سەردانەکەی سەرۆکی رووسیا بە رەسمی بڵاودەکەنەوە.