ئێران: ھۆشدارییەکانمان بە ھەند وەرنەگیرێت ھێرشی دیکە دەکەینەوە سەر عێراق و پاکستان
لاوان
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٬٠٠٥
محەمەد رەزا ئاشتیانی، وەزیری بەرگری ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، بە ھیچ شێوەیەک رێگەنادەن وڵاتانی دراوسێ ببنە ھەڕەشە بۆ سەر ئێران و ھەر مەترسییەک لەسەر وڵاتەکەیان ھەبێت بەرەنگاری دەبنەوە.
راشیگەیاند، ئەگەر عێراق و پاکستان ھۆشدارییەکانی وڵاتەکەی بە ھەند وەرنەگرن، ئەوا ھێرشی دیکە بۆ سەر ئەو دوو وڵاتە ئەنجامدەدەنەوە.
لە چەند رۆژی رابردودا، ئێران لە دوو ھێرشی جیادا، ھەریەک لە عێراق و پاکستانی بۆردومانکرد و چەندین قوربانی لێکەوتەوە، روداوەکەش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کاردانەوەی لێکەوتەوە و لەلایەن زۆرینەوەی وڵاتانی زلھێزی جیھانەوە ئیدانە کرا.